فەرهەنگ و هونەر

03:30 - 28/1/2022

ژیاننامەی مامۆستا (حەبیب محەمەد)

ژیاننامەی مامۆستا (حەبیب محەمەد) ✍ احسان ابراهیم هه‌ورامى


♦️پەروەرشیار و نووسەر : (حبیب محمد سعيد).
♦️پێشەنگ لە ڕونکردنەوە و وەرگێڕانی ژیانی پێغەمبەر ﷺ و ھاوەڵانی بە زمانی کوردی.
♦️سەرمەشق لە ڕونکردنەوە و وەرگێڕانی بەرھەمەکانی (مامۆستا سەعیدی نووڕسی).
👈ناوبراو نوسەرێکی دیاری ئیسلامی ساڵی هەشتاکانە و زیاتر لە ١٥٠  کتێب و نامیلکەی جۆراو جۆری لەسەر ئیسلام و پەروەردەو تەزکیەی نەفس نوسیوە.
 👈ناوى (حه‌بیب موحه‌ممه‌د سه‌عید موحه‌ممه‌د به‌گى لهۆن)ه‌،بەڕه‌چه‌ڵك هه‌ورامییه‌، ساڵى (1948ز) له‌ گوندى (به‌ڵخه‌)ى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى (بیاره‌)ى سه‌ر به‌ قه‌زاى (خورماڵ)ى سه‌ر به‌ پارێزگاى (هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید) له‌دایكبووه‌.
👈ساڵى (1954ز) خراوه‌ته‌ قوتابخانه‌ى گونده‌كه‌یان تا پۆلى پێنجه‌مى سه‌ره‌تایى ده‌خوێنێت، پاشان ساڵى (1960ز) ماڵیان ده‌گوێزنه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر و پۆلى شه‌شه‌مى سه‌ره‌تایى و یه‌كه‌مى ناوه‌ندى له‌وێ ته‌واو ده‌كات.
👈ساڵى (1962ز) ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید، ساڵى (1964ز) په‌یوه‌ندى ده‌كاته‌وه‌ به‌خوێندنه‌وه‌  و له‌ قوتابخانه‌ى دواناوه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ پۆلى دووه‌م و سێیه‌مى ناوه‌ندى ته‌واو ده‌كات.
👈ساڵى (1966ز)  له‌ شارى سلێمانى له‌ (دار المعلمین الابتدائیه‌-خانه‌ى مامۆستایانى سه‌ره‌تایى) وه‌رده‌گیرێت، ساڵى (1969ز) خوێندن ته‌واو ده‌كات.
👈ساڵى (1971ز) داده‌مه‌زریت به‌ مامۆستاى سه‌ره‌تایى و له‌ قوتابخانه‌كانى ناوچه‌ى هه‌ورامان و هه‌ڵبجه‌ى شه‌هید وانه‌ ده‌ڵێته‌وه‌.
👈ساڵى (1989ز) ڕاژه‌كه‌ى ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ شارى سلێمانى و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ وانه‌وتنه‌وه‌ له‌ قوتابخانه‌كانى (به‌رانان، سه‌یوان، بێكه‌س، مامه‌یاره‌، هه‌ورامان) تا ساڵى (2011ز) خانه‌نشین ده‌كرێت.
👈مامۆستا حه‌بیب له‌پاڵ به‌جێ گه‌یاندنى ئه‌ركى مامۆستاییه‌كه‌ى هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیه‌وه‌ تا خانه‌نشین بوونی گرنگییه‌كى زۆرى داوه‌ به‌ په‌روه‌رده‌ و فێركردن، له‌ مزگه‌وته‌كاندا و قورئان و زۆربه‌ى كتێبه‌ شه‌رعیه‌كانى وتووه‌ته‌وه‌  به‌ قوتابیان و زۆرێك له‌ چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان سودمه‌ند بوون لێى له‌م بواره‌دا.
👈یه‌كێك بووه‌ له‌ ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رانى (كۆمه‌ڵه‌ى نووسه‌رانى ئیسلامى كوردوستان) كه‌ ساڵى (1980ز) دامه‌زراوه‌.
👈ساڵى (1996ز) كتێبخانه‌یه‌ك ده‌كاته‌وه‌ به‌ناوی (كتێبخانه‌ی سۆز) له‌ سلێمانى، ده‌یكاته‌ سه‌رچاوه‌ى بژێوى ژیانى و شوێنى خوێندنه‌وه‌ و نوسین و پێشوازی و میوانداری له‌ دۆست و خۆشه‌ویستانی له‌ زانایان و نووسه‌ران.
👈كۆمه‌ڵك وتارى جۆراوجۆرى له‌ به‌شێك له‌ گۆڤار و ڕۆژنامه‌كاندا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ له‌وانیش: (په‌یامى ڕاستى، گۆڤارى سۆز، ڕۆڤار، گۆڤارى نورى توركى.....هتد).
👈چه‌ند خه‌ڵاتێكى ڕێزلێنانى وه‌رگرتووه‌، له‌وانیش:
أ‌.خه‌ڵاتى ڤیستیڤاڵى نور، ساڵى 2008ز.
ب‌.خه‌ڵاتى عه‌بدولعه‌زیز پاڕه‌زانى بۆ نووسین و وه‌رگێڕان، ساڵى 2009ز.
ت‌.خه‌ڵاتى ڕێزلێنان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه‌، ساڵى 2011ز.
👈دانراوه‌كانى:
1.(ژیانى ئازیزمان-صلى الله‌ علیه‌ وسلم-) .
2.(زنجیره‌ى ژیاننامه‌ى خه‌لیفه‌ ڕاشیده‌كان): زنجیره‌ كتێبێكه‌ ناساندنى ته‌واو ده‌خاته‌ ڕوو بۆ پێنج خه‌لیفه‌كه‌ ئه‌وانیش:"ئه‌بوبه‌كرى صدیق" ، "عومه‌رى كوڕى خه‌تتاب" ، "عوسمانى كوڕى عه‌فان" ، "عه‌لى كوڕى ئه‌بوتالیب" ، "عومه‌رى كوڕى عه‌بدولعه‌زیز" .
3.(زنجیره‌ى هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر-صلى الله علیه‌ وسلم-): له‌م زنجیره‌یه‌دا له‌ دووتوێى (30)  كتێب و نامیلكه‌دا ناساندنى بۆ (35) هاوه‌ڵى پێغه‌مبه‌ر-صلى الله علیه‌ وسلم-كردووه‌، ئه‌وانیش: عومه‌یرى كوڕى سه‌عد، نوسه‌یبه‌ى كچى كه‌عب، عه‌بدوڕڕه‌حمانى كوڕى عه‌وف، عه‌بدوڵڵاى كوڕى مه‌سعوود، ئه‌بوئه‌ییوبى ئه‌نصاڕى، خوبه‌یب و سه‌عید، زه‌یدى كوڕى سه‌هل، عه‌بدوڵڵاى كوڕى حوزافه‌، خه‌ببابى كوڕى ئه‌ره‌ت، به‌ڕائى كوڕى مالیك، ئه‌بوسه‌عیدى خودرى، عومه‌یرى كوڕى وه‌هب، ده‌سته‌یه‌ك له‌ شه‌هیدان ، زه‌یدى كوڕى حاریسه‌، ڕه‌بیعه‌ى كوڕى كه‌عب، سه‌عیدى كوڕى زه‌ید، سوراقه‌ى كوڕى مالیك، ڕه‌مله‌ى كچى ئه‌بوسوفیان، ته‌لحه‌ى كوڕى عوبه‌یدوڵڵا، عه‌بدوڵڵاى كوڕى سه‌لام، سه‌له‌مه‌ى كوڕى قه‌یس، عیكریمه‌ى كوڕى ئه‌بوجه‌هل، عه‌دییى كوڕى حاته‌مى ته‌ى، سابتى كوڕى قه‌یسى ئه‌نساڕى، خه‌دیجه‌ى كچى خووه‌یلید، موعاوییه‌ى كوڕى ئه‌بوسوفیان، عائشه‌ى كچى ئه‌بوبه‌كر، عه‌بدوڵڵاى كوڕى عومه‌ر، موسعه‌بى كوڕى عومه‌یر، عه‌بدوڵڵاى كوڕى عه‌باس .
4.ژیاننامه‌ى (ئیمامى شافیعى-مه‌زنترین فه‌قیهى ئیسلام-) .
5.(هه‌ڵبژارده‌ى چیرۆكى زیره‌كان) .
6.(له‌گه‌ڵ خواناساندا) .
7.(ڕێبازى خواناسان) .
8.(ده‌ستى په‌روه‌ردگار) .
9.(تیشكێ له‌ قورئانه‌وه‌): دوو نامیلكه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت به‌ ناونیشانه‌كانى: "ڕۆژان ڕۆژیان له‌دوایه‌"، "كۆمه‌ڵى پایه‌دار-عباد الرحمن-" .
10. زنجیره‌ نامیلكه‌ى: (بۆ كۆرپه‌كان): ئه‌م ناونیشانانه‌ له‌خۆ ده‌گرێت: "دڵ فراوانى"، "فرمێسكى شادى"، "چاوپۆشى" . 
11. نامیلكه‌ى (شاره‌زایی خوێندنى قورئانى پیرۆز) .
12. نامیلكه‌ى (وانه‌ى شه‌هیدى دراماى سه‌عیدى كوڕى جوبه‌یر و حه‌جاج) .
13. نامیلكه‌ى (نامه‌یه‌ك بۆ ئازیزان) .
14. نامیلكه‌ى (نامه‌یه‌ك بۆ خوشكێكى حیجاب له‌به‌ر) .
15. نامیلكه‌ى (كورته‌ ژیاننامه‌ى خه‌لیفه‌ ڕاشیده‌كان بۆ منداڵان) .
16. نامیلكه‌ى (الدعا‌و والتچرع) . 
17. به‌ كوردیكردنى (المأپورات) نووسینى: ئیمام حه‌سه‌ن به‌ننا، به‌ناونیشانى:(یادى په‌روه‌ردگار) .
👈نووسین و وه‌رگێڕانه‌كانى ده‌رباره‌ى ژیان و په‌یامه‌كانى مامۆستا سه‌عیدى نووڕسی:
1.(ژیاننامه‌ى به‌دیعولزه‌مان مامۆستا سه‌عیدى نووڕسى) .
2.(كورته‌ پێناسه‌یه‌كى په‌یامه‌كانى نوور) .
3.(په‌یامه‌كانى نوور)، ئه‌م ناونیشانانه‌ له‌خۆ ده‌گرێت: "په‌یامى بیماران"، "په‌یامى پیران"، "په‌یامى ئیخلاس و برایه‌تى"، "په‌یامى وته‌ بچوكه‌كان"، "په‌یامى به‌هه‌شت"، "پلیكانه‌ى سوننه‌ت و چارى ده‌ردى بیدعه‌ت"، "مافى دایك و باوك"، "له‌گه‌ڵ پێشه‌واى ئارامگراندا" .
4.(ڕابه‌رى خزمه‌ت) .
5.زنجیره‌ نامیلكه‌ى: (له‌ ڕوانگه‌ى په‌یامه‌كانى نووره‌وه‌)، ئه‌م ناونیشانانه‌ له‌خۆ ده‌گرێت: "نزاو پاڕانه‌وه‌"، "ڕزق و ڕۆزى"، "وازهێنانى به‌دیعولزه‌مان له‌ سیاسه‌ت" .
6.(موعجیزاتى ئه‌حمه‌دى): بریتیه‌ له‌ به‌كوردیكردنى (المعجزات الأحمدیه‌-المكتوبات التاسع عشر من كلیات رسائل النور-) .
7.(چه‌ند چه‌پكێ بیره‌وه‌رى سه‌باره‌ت به‌ مامۆستا سه‌عیدى نووڕسى)، دوو چه‌پك له‌خۆده‌گرێت:
چه‌پكى یه‌كه‌م: "بیره‌وه‌رى پیاوان" .
چه‌پكى دووه‌م: "بیره‌وه‌رى ئافره‌تان" .
8.زنجیره‌ نامیلكه‌ى: (ناوازه‌یى بیرى مامۆستا نوورسى)، ئه‌م ناونیشانانه‌ له‌خۆ ده‌گرێت: "هاوبه‌شى له‌ كارى قیامه‌تتدا"، "په‌یامه‌كانى نوور و یه‌كبوونى موسوڵمانان"، "حیكمه‌تى ژن نه‌هێنانى"، "كارمه‌ندانى پاكژی"، "هۆى ڕواڵى و هۆى ڕاسته‌قینه‌"، "هه‌شت خاڵ" ، "فه‌ڕ و به‌ره‌كه‌ت" ، "سه‌رپه‌رشتى ڕاسته‌قینه‌" .
9.زنجیره‌ نامیلكه‌ى: (وتووێژى قوتابیان): ئه‌م ناونیشانانه‌ له‌خۆ ده‌گرێت: "منیش بوومه‌ پشتیوانێ"، "تاكه‌ى دووره‌ په‌رێز بم"، "بانگى ڕزگارییه‌" .
10.نامیلكه‌ى: (گه‌شتێك به‌ره‌و په‌یامه‌كانى نوور) .
11.نامیلكه‌ى: (كیف وجدت رسائل النور؟) .
12.نامیلكه‌ى: (من مزایا رسائل النور) .
13.نامیلكه‌ى: (لماژا ترك بدیع الزمان میدان السیاسه‌؟) .
👈به‌كوردیكردنى چه‌ند به‌رهه‌مێكى مامۆستا (موحه‌ممه‌د فه‌تحوڵڵا گوله‌ن)، له‌وانیش:
1-(زیكرى به‌یانیان و ئێواران) .
2-(كۆمه‌ڵه‌ دوعاى مه‌ئسورات) .
3-(ئیرشاد و ته‌بلیغ) .
4-(چه‌ند تیشكێكى قورئانى له‌ ئاسمانى ویژداندا) .
5-(پێوه‌ره‌كان) .
👈سه‌رچاوه‌:
1.چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ مامۆستا حه‌بیب له‌ ماڵی خۆیان كه‌ده‌كه‌وێته‌ گه‌ڕه‌كی (مامه‌یاره‌) له‌ پارێزگای سلێمانی له‌م ڕۆژانه‌دا:
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، ڕێكه‌وتى (13/3/2019ز) كاتژمێر هه‌شتى شه‌و.
شه‌وى دووشه‌ممه‌، ڕێكه‌وتى (5/8/2019ز) كاتژمێر ده‌ى شه‌و.
2.چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ مامۆستا نازم ڕه‌ئوف-زاواى مامۆستا حه‌بیب-، شه‌وى چوار شه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی (11/7/2019ز)، له‌ ماڵی خۆیان كه‌ده‌كه‌وێته‌ شارى پزیشكان له‌ پارێزگای سلێمانی.
3.ده‌ستنوسێكى مامۆستا حه‌بیب سه‌باره‌ت به‌ به‌شێك له‌ ژیاننامه‌ى خۆى و دوو نووسینى تایپكراو له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌كانى مامۆستا حه‌بیب، له‌ ڕێگه‌ى فه‌یسبوكه‌وه‌ به‌ده‌ستم گه‌یشت له‌لایه‌ن مامۆستا نازم ڕه‌ئوف-زاواى مامۆستا حه‌بیب-، ڕۆژى جومعه‌ ڕێكه‌وتی (15/3/2019ز)، پارێزراوه‌ له‌ ئه‌رشیفدا.

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.