#هەوراماننیوز
ڤیڤۆسا عوسمانی تەمەن 38 ساڵان بە سەرۆكی وڵاتی كۆسۆڤۆ ھەڵبژێردرا.
ڤیڤۆسا عوسمانی، لە پەڕلەمانی كۆسۆڤۆ لە كۆی 120 دەنگ توانی 71 دەنگ بەدەست بھێنێت و ببێتە سەرۆكی ئەو وڵاتە.
ڤیڤۆسا پرۆفیسۆری بواری یاسایە و لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا خوێندویەتی.
لە وتاری سەركەوتنیدا، ڤیڤۆسا داوای گفتوگۆی لە وڵاتی سڕبیا كرد تاوەكو پەیوەندیەكانیان ئاسایی بكەنەوە، بەڵام دەبێت سەرەتا سڕبیا داوای لێبوردن لەو وڵاتە بكات و تاوانبارانی شەڕی ساڵانی 1998 - 1999 سزابدرێن.
كۆسۆڤۆ دوای ئەو شەڕە تاوەكو ساڵی 2008 لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بەڕێوەدەبرا تاوەكو لە ساڵی 2008 سەربەخۆیی وەرگرت
بۆچوون
هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.