🔹ڕۆژی ڕابردوو تەرمی بێگیانی "ئازادە نامداری" پێشکەشکاری پێشووی کوردی دەنگوڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سەعدەتئابادی ڕۆژاوای شاری تاران لە ماڵەکەی دۆزرایەوە. ئەگەرچی تا ئێستا هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی بە تەواوەتی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام شیمانەی ئەوە دەکرێت کە ئەو پێشکەشاکارە خۆیکوشتبێتەوە یان کوژرابێت.
🔹سەرپەرشتیاری دادسەرای جینایی تاران، لەو بارەوە گوتوویەتی، لێکۆڵینەوە و پشکنینەکان بۆ تەرمەکە لە ئارادان و پزیشکی دادوەری بە وردی بابەتەکە تاووتوێ دکات و لە ئێستە بەدواوە هیچ بەربەستێک بۆ تەحویلدانەوەی تەرمەکە بە بنەماڵەی لە ئارادا نیە.
بۆچوون
هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.