زانست و تەکنەلۆژی

03:01 - 5/6/2021

ئەپڵ نوێترین وەشانی IOSـی بڵاوکردەوە

تەکنەلۆجی

 

هەورامان‌نیوز

کۆمپانیای ئەپڵ دواجار نوێترین وەشانی سیستمی "ئای ئۆ ئێس"ـی خستەڕوو کە بە IOS 14.5 ناسراوە

ئەو وەشانە نوێیەی ئای ئۆ ئێس کۆمپانیاکانی دیکەی بواری تەکنۆلۆجیای نیگەران کردووە، بەوپێیەی کە لەم وەشانە نوێیەدا کاتێک بەکاربەرانی ئایفۆن و ئامێرەکانی دیکەی وەک ئای پاد ئەپلیکەیشنێک دادەبەزن، پرسیاریان لێدەکرێت ئایا رازیت کە ئەو ئەپلیکەیشنەی کە دایدەبەزێنی چاودێری و تۆماری چالاکییەکانت بکات بە مەبەستی رێکلام یان نا.
ماوەی چەند ساڵێکە ئەم دەستپێشخەرییەی کۆمپانیای ئەپڵ مشتومڕی زۆری دروستکردووە. دەستپێشخەرییەکە رێگەی زیاتر دەکاتەوە بەرەو شەفافییەت و بە ئاگاهێنانەوەوی بەکاربەران لەسەر بابەتەکانی وەک چۆنییەتی کەڵک وەرگرتن لە زانیارییە تاکەکەسییەکان.
کۆمپانیا تەکنۆلۆجییەکانی وەک فەیسبووک و گووگڵ لە رێگەی چاودێریکردن و تۆمارکردنی چالاکیی بەکاربەرانیان داتاکان کۆدەکەنەوە و بە مەبەستی رێکلامی زیرەک بەکاری دەبەن. لە رووی ئەو چالاکییانەوە ئەو کۆمپانیانە دەزانن کە بەکاربەر لە چ شوێنێکی جوگرافییە و بە ئەگەری زۆرە چ بابەتێک بۆی گونجاوە کە وەک رێکلام لەسەر شاشەکانی کۆمپیوتەر، مۆبایل و ئامێرەکانی دیکە لە بەردەمیدا دەربکەوێت.

کۆمپانیای "KPMG" کە کۆمپانیایەکی پەیوەست بە چاودێریی دارایی نێودەوڵەتییە لەو بارەیەوە رایگەیاندووە کە دەستپێشخەرییەکەی کۆمپانیای ئەپڵ بە رادیەکی بەرچاو داهاتی کۆمپانیاکانی وەک فەیسبووک دادەبەزێنێت. هەرچەندە بڕی زیانەکانی ئەو کۆمپانیایە هێشتا نەخەمڵێندراون.
کۆمپانیای فەیسبووک ماوەیەک دەستی بە کامپەینێک کردووە لە دژی دەستپێشخەریی کۆمپانیای ئەپڵ، بەڵام بەپێی گوتەی بەشێک لە چاودێرانی بازاڕی تەکنۆلۆجیا لەو کارەدا "سەرکەوتوو نەبووە."

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.