ژنان

01:01 - 27/5/2021

‍ کاتێك نەوت دەبێتە ڕەحمەت نەك نەعلەت!

‍ کاتێك نەوت دەبێتە ڕەحمەت نەك نەعلەت!


 لە سایەی نەوتەوە، سارا ڕێکتەر لە کچێکی ڕەشپێستی ھەژارەوە بۆ بوون بە ملێۆنێر

سارا ڕێکتەر، کچێکی ھەژاری ڕەشپێست بوو، لە نەتەوەی ڕەسەنی (مەسکۆگ کریک)ی ئەمریکی بوو.

سارا، دوای ئەوەێ نەوت لە ژێر ئەو زەویەیدا دۆزرایەوە  کە لەلایەن حوکمەتەوە پێیدرابوو،  بەگوێرەی پەیماننامەی 1866, بوویە ملیۆنێر.

ئەو زەویەی کە بە سارا درابوو،  160 ھێکتار دەبوو، کەوتبوویە گلینپوول لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا، وە نرخی ئەو زەویە لەو کاتەدا 550 دۆلار بوو.

لە ساڵی 1911, باوکی سارا بەھۆی نەبوونی توانای دارای تاوەکو باجی موڵکەکانی بدات، بە کرێ، زەویەکەی  دایە کۆمپانیایەکی نەوت.

دووساڵ دواتر، لەزەویەکەی سارادا، نەوت دۆزرایەوە و بەجۆرێك لە ڕۆژێکدا 200 ھەزار بەرمیل نەوتی  بەرھەمدەھێنا.

سارا، لە دەرھێنانی نەوت لە زەویەکەیدا، ڕۆژانە، 300 دۆلاری پێدەدرا کە ئەو بڕەش یەکسانە بە  ( 7,700 دۆلار )لە ئێستادا.

ھەواڵی دەوڵەمەندبوون و سامانەکەی سارا بەھەموو ئەمریکادا بڵابوویەوەو بەلێشاو داواکاری قەرز و بەخشین و ھاوسەرگیری بۆدەھات.

ئەوەی کێشەی بۆ سارا ڕێکتەر دروست کردبوو، ئەو یاسایەبوو کەبەسەر ئەمریکیە ڕەسەنەکاندا سەپێنرابوو، کە یاساکە کەسی دەوڵەمەند و خاوەن سامانی ئەمریکی ڕەسەنی ناچاردەکرد کە پیاوێکی سپی پێستی *ڕێزدار* وەکو سەرپەرشتی خۆی دیاری بکات. 

بەمەش سەرپەرشت و وەلی ئەمری سارا درایە پیاوێکی سپیپێست، بەناوی، تی جەی پۆرتەر، ئەگەر چی دایك و باوکی سارا ھێشتا لە ژیاندابوون.

بووکەر  واشنتن و ویلیام دوبۆ کە دوو چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ بوون، گرنگیان بەم کەیسەدا و ھەنگاویان ھەڵنا تاوەکو نەك سامانەکەی سارا بپارێزن بەڵکو گرنگی بە خۆشگوزەرانی و ڕەفاھیەتی ساراش بدەن.

دوبۆ و ڕێکخراوی NAACP( ڕێکخراوێك بوو بۆ بەرگری کردن لەمافە مەدەنیەکانی کەسانی ڕەشپێست) بەردەوام بوون لەم کارەو چەندین داواکاری تر کەلەدژی سپی پێستە سەرپەرشتەکان تۆمارکرابوو بەوەی کە تۆمەتبار کرابوون کەبڕو بیانو بەکاردەھێنن بۆ دزینی زەوی و سامانی منداڵە ڕەشپێستەکان. 

ئەوکاتەی کە سارا ڕێکتەر تەمەنی بوویە 18 ساڵان، ئەو ملیۆنێر بوو و وەبەرھێنانی لە چەندین بۆندی بازرگانی گەورە  و چەندین کۆمپانیا و کارگەی بچوك  ھەبوو  و  سەرباری ئەوەی کە خاوەنی 2000 ھێکتار زەویش بوو.

سارا مەیلی ئۆتۆتۆمبێلی خێراو  جل و بەرگی گرانبەھابووە. ئەو فەرمانی بە شۆفێرەکەیدابوو کە ھاتووچۆی قوتابخانە بە سەرجەم منداڵانی دەوروبەری بکات. 
سارا ڕێکتەر بە ئاسودەیی و زەنگینی ژیا تاوەکو ساڵی 1967  لە تەمەنی 65 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

هەورامان‌نیوز

 

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.