هەورامان

02:20 - 5/5/2021

ئایا زەکات و سەرفیترە و فیدیە دەشێت بیدەم بە کورەکەم یان کچەکەم یان بەعەکسەوە ؟

ئایا زەکات و سەرفیترە و فیدیە دەشێت بیدەم بە کورەکەم یان کچەکەم یان بەعەکسەوە ؟


ئایا دەشێت زەکات بدەم بەباوکم یان دایکم کە فەقیرن؟.
ھەورامان_نیوز:

.........................................
وەڵامی ئەم پرسیارە لە ڕوانگەی شەرعەوە.
بەناوی خوای گەورە و درودو ڕەحمەتی خوا بۆ پێغەمبەرو شوێنکەوتوانی.
ئەمەیەکێکە لەو پرسیارانەی کە بەردەوام لەڕەمەزانادا دووبارەدەبێتەوە وبەرۆکی مامۆسایانی ئاینی دەگرێت بەڕێزان
وەک مەعلومە لەئیسلامدا زەکات یەکێکە لە پێنج پایەکەی ئیسلام و بەپایانگەیاندنی زەکات بەپایانگەیاندنی فەرمانی خواییەو ماییە پتەوی نێوان تاکەکانی کۆمەڵگەیە خوای گەورە بەڕەهایی دەفەرمووێت:( وَيُقِيمُوا الصَّلاَةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ وَذَلِكَ دِينُ الْقَيِّمَة) دیارە کە نوێژ سەرەتا پتەوکر نێوان بەندەو خالقە، وپاشان سودەکەی بۆ کۆمەڵگە، بەڵام زەکات سەرەتا بۆ پتەوکردنی نێوان بەندەکان خۆیانە و پاشان دەبێتە ماییەی پتەوکردنی نێوان بەندەو خالق. زەکات بەسەر دەوڵەمەادان وخواپێداوانەوە واجبەو دەبێت بیدەنە نەدران وکەسانی شایستە، نەخێرەو نە پیاوەتیش ئەرکی سەرشانە کەمتەرخەمیکردن تێدا لەدواڕۆژدا دەبێتە تۆق و موسیبەت بۆ کەسی فەرامشکەر و کەمتەرخەم.
بۆیەدایک وباوک داپیرو باپیر لە شەرعدا پێیان دەگوترێ (اصول) كوڕ وکچیش پیان دەگوترێ(فەرع)  ئەسوڵ کە دایک وباوک وبەرەوسەر دەگرێتەوە ئەگەر فەقیربن شەرعەن نەفەقەیان خەرچی کێشانیان لەسەر فروعە واتە لەسەر کور وکچ واجبە خرجیان بکێشن، خۆئەگەر فەرع فەقیر ونەداربوون ئەوە واجبە لەسەر ئسوڵ خەرجیان بکێشێ، دەی کەسێ خرجی کێشانی واجب بێت لەکاتی فەقیریا نە زەکات نە سەرفیترە نە فیدیە دروست نیە بۆی سەرفبکرێ واتە ئەگەر باوک زەکاتی خۆی بدا بەیەکێک لە منداڵەکانی بەهەر عینوانێک بێت وەک وئەوەوایە زەکاتی نەدابێ ولای خوا قەرزارە لەڕۆژی قیامەتدا، بنەمایەکمان هەیە پێمان دەڵێت "أن كل من يجب على الإنسان أن ينفق عليه فلا يجوز أن يدفع زكاة ماله إليهم" . هەرکەسێک خەرجی ونەفەقەی لەسەر کەسێک پێویست بێت ئەو کەسەناتوانێ زاکات بدا بەوکەسەی کەنەفەقەکەی پێویستە بکێشرێت لەلایەن کەسی زەکاتدەرەوە.
ئیبن قودامە دەڵێت: زەکاتی فەرز نادرێت بەدایک وباوک لەلایەن منداڵەکانیانەوە و ناشدرێت بەمنداڵەکان لەلایەن دایک وباوکەوە. 
"المغني" (2/269).
ئیبن مونزیر دەڵێت( هەموو ئەهلی علیم لەسەر ئەوە یەکدەنگن "کە زەکات نابێت بدرێت بەدایک وباوک ، چونکە دایک وباوک ئەگەر هەژاربوون واجبە منداڵەکانیان خەرجیان بکێشن. چونکە زەکات بێ ئیحتیاجیان دەکات لە خەرجی کێشانیان چونکە بەم کارە خەریکی خزمەت بەخۆتدەکەی، چونکە زەکات واجبە لەسەرت دەبێت بیدەی بەکەسانی موستەحەق وشایتە سەرفکردنی بۆ دایک وباوک یان بۆ منداڵانی خۆت وەک ئەوە وایە زەکاتت بەخۆتدابێت. 

واللە واعلم.
براتان کەمال ئەمین گۆڵپی.
بەرپرسی لیژنەی فەتوای هەورامان
٤/ ٥/ ٢٠٢١
٢٢/ ڕەمەزانی/ ١٤٤٢هـ. خورماڵ.

02:51 - 5/5/2021 نوێ کراوەتەوە

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.