جیهان

01:49 - 4/5/2021

ھیندستان

ھیندستان : زیاد لە 300 ھەزار كەس لە ماوەی 24 كاتژمێردا تووشی كۆرۆنا بوون

ھەورامان_نیوز:
لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، لە وڵاتی ھیندستان  368,147 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

وڵاتی ھیندستان ڕۆژانە ژمارەی تووشبوانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لەزیادبوونەو ، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 368,147 تووشبو تۆماركراوە.

شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا لەو وڵاتە بەجۆرێكە ماوەی 10 ڕۆژدەبێت، ڕۆژانە زیاد لە 300 ھەزار تووشبوو بە ڤایرۆسەكە تۆماردەكرێت.

وڵاتی ھیندستان دووەم وڵاتە بە زۆری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا  ونزیكەی 20 ملیۆن كەس تا ئێستە لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

سەبارەت بە ژمارەی مردووانیش، تەنھا لەماوەی 24 كاتژمێردا ،3,417 كەس مردوون و بەمەش سەرجەمی ژمارەی مردووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكە گەیشتە ( 219 ھەزارو 959 كەس).

هەورامان‌نیوز: 

 

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.