وەرزش

02:24 - 20/4/2021

بیــر و ڕا .. زانیاری

بیــر و ڕا .. زانیاری

وەڵام دانەوەی یوفا بۆ سەرپەرشتیارانی خولی سوپەر لیگ لاوازە پاشان دواخستنی وەڵامی کۆتایی ئەم دامەزراوە وەرزشیە بۆ یانەبەهێزەکان مانای ئەوەیە یوفاش بەبێ ئەم یانانە ناتوانێت ئەو سەنگ و قورساییەی هەبێت ..
زۆر باس هەن لەسەر ئایندەی تۆپی پێ زۆر باس هەن لەسەر ئەوەی کە پێرێز لەپشت ئەم کارەوەیە بەپێچەوانەوە یانەکانی ئینگلتەرا زیاتر لەپشت کارەکەوەن چونکە سەرۆکی یانەکانی مان یونایتد لیڤەرپول ئەرسیناڵ تۆتنهام ئەمریکین بیرۆکەکەش لەNBA ئەمریکیەوە وەرگیراوە ..
لەوانەیەبوترێت بۆچی پێرێز بووەتەسەرۆکی پاڵەوانیەتیەکە لەبەرئەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید خاوەنی زۆرترین نازناوی چامپوێنس لیگە هۆکارەکەی ئەوەیە..
بیرۆکەی ئەم پاڵەوانیەتیە پێشینەی هەیە و چەندین جار هۆشداری دراوە لەلایەن ئەم یانانەوە بۆ یوفا بەڵام پشت گوێ خراوە سەرەتای دروس بوونی بیرۆکەکەش بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە ئەم یانە بەهێزانە باس لەپێوانەو پێوەر ئەکەن کەناکرێت بەیانەی بچووک پێوانە بکرێن هەم لەڕووی ناوەوە هەمیش لەڕووی لایەنی داراییەوە بەڵام زیاتر هۆکارەکە پارەیە چونکە لەخولەنێوخۆییەکان لەگەڵ یانەی بچووک یاری ئەکەن
ڕێگای گۆڕانکاری لەمێژووی تۆپی پێ ڕێگایەکە پێشتر زۆر گۆڕانکاری کراوە لەسەرجەم پاڵەوانیەتیە جیهانیەکان چ لەئەوروپا چ لەسەرئاستی جیهان ئەکرێت هەردوو پاڵەوانیەتی ڕێگەی بێتەوە لەنێو ئەو جیهانە چونکە ئەم 12 یانەیە داواکارییان کردووە کە یوفا سەرپەرشتیان بکات بەڵام یوفا توڕەیە بەتاوانبار ناویان ئەبات
چاوەڕێ ی ڕۆژەکانین بزانین ئایندەی تۆپی پێ چارەنوسی بەرەو کوێ ئەچێت چونکە ئەستێرەناودارەکان وەک میسی ڕۆناڵدۆ ڕامۆس لیڤا مۆدریچ هتد.. جارێ بێ دەنگیان هەڵبژاردووە ئایا ئەم یاریزانانە لەگەڵ ئەوەن بەشدار بن یان لەگەڵ ئەوەن لەخولە نێوخۆییەکانیان بێ بەش بن لەمۆندیالەکان بێ بەش بن هەموو ئەگەرێک کراوەیە ڕۆژ بەڕۆژ هەواڵی نوێ ئەبیسترێ
سەرجە فیدراسیۆنەکانی تۆپێ پێ .. کالچیۆ ..لالیگا.. پریمەرلیگ ..یەکیەتیەکانی تۆپی پێ ناڕەزان لەم بابەتە هەنێک لەسەرۆک وەزیرانی وڵاتانیش ناڕەزان . بۆیە ئەکرێت  خولەنوێ یەکە بکرێتەوە و جامپیۆنس لیگیش هەبێت . ئەکرێت دادگای وەرزشی جیهانی ببێتە یەکلاکەرەوەی بابەتەکە ئەکرێت ڕاگەیاندنی ئەم خولەش سانسۆرێکی بەهێز بێت بۆ بەخۆداچوونەوەی یوفا لەو جیاوازییە گەورەیەی کەئەیکات لەنێوان یانە گەورەکان و یانەبچووکەکان ..
لەکۆتایی باس لەوەئەکرێت یانەکانی چێڵسی ڕیاڵ مان سیتی لەچامپیۆنس لیگ ئەکرێنە دەرەوە یانەکانی دۆرتمۆند و بایرن و پۆرتۆ یەنە شوێنیان ..هیچ هەواڵێکی فەرمی نیە لەو بارەیەوە چونکە ئەو یانانەهێشتا لەپاڵەوانیەتیەکانن چ لەناوخۆی خولەکانی خۆیان چ لەخولەکانی چامپیۆنس لیگ و یۆرۆلیگ
بختیارسپۆرتوەڵام دانەوەی یوفا بۆ سەرپەرشتیارانی خولی سوپەر لیگ لاوازە پاشان دواخستنی وەڵامی کۆتایی ئەم دامەزراوە وەرزشیە بۆ یانەبەهێزەکان مانای ئەوەیە یوفاش بەبێ ئەم یانانە ناتوانێت ئەو سەنگ و قورساییەی هەبێت ..
زۆر باس هەن لەسەر ئایندەی تۆپی پێ زۆر باس هەن لەسەر ئەوەی کە پێرێز لەپشت ئەم کارەوەیە بەپێچەوانەوە یانەکانی ئینگلتەرا زیاتر لەپشت کارەکەوەن چونکە سەرۆکی یانەکانی مان یونایتد لیڤەرپول ئەرسیناڵ تۆتنهام ئەمریکین بیرۆکەکەش لەNBA ئەمریکیەوە وەرگیراوە ..
لەوانەیەبوترێت بۆچی پێرێز بووەتەسەرۆکی پاڵەوانیەتیەکە لەبەرئەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید خاوەنی زۆرترین نازناوی چامپوێنس لیگە هۆکارەکەی ئەوەیە..
بیرۆکەی ئەم پاڵەوانیەتیە پێشینەی هەیە و چەندین جار هۆشداری دراوە لەلایەن ئەم یانانەوە بۆ یوفا بەڵام پشت گوێ خراوە سەرەتای دروس بوونی بیرۆکەکەش بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە ئەم یانە بەهێزانە باس لەپێوانەو پێوەر ئەکەن کەناکرێت بەیانەی بچووک پێوانە بکرێن هەم لەڕووی ناوەوە هەمیش لەڕووی لایەنی داراییەوە بەڵام زیاتر هۆکارەکە پارەیە چونکە لەخولەنێوخۆییەکان لەگەڵ یانەی بچووک یاری ئەکەن
ڕێگای گۆڕانکاری لەمێژووی تۆپی پێ ڕێگایەکە پێشتر زۆر گۆڕانکاری کراوە لەسەرجەم پاڵەوانیەتیە جیهانیەکان چ لەئەوروپا چ لەسەرئاستی جیهان ئەکرێت هەردوو پاڵەوانیەتی ڕێگەی بێتەوە لەنێو ئەو جیهانە چونکە ئەم 12 یانەیە داواکارییان کردووە کە یوفا سەرپەرشتیان بکات بەڵام یوفا توڕەیە بەتاوانبار ناویان ئەبات
چاوەڕێ ی ڕۆژەکانین بزانین ئایندەی تۆپی پێ چارەنوسی بەرەو کوێ ئەچێت چونکە ئەستێرەناودارەکان وەک میسی ڕۆناڵدۆ ڕامۆس لیڤا مۆدریچ هتد.. جارێ بێ دەنگیان هەڵبژاردووە ئایا ئەم یاریزانانە لەگەڵ ئەوەن بەشدار بن یان لەگەڵ ئەوەن لەخولە نێوخۆییەکانیان بێ بەش بن لەمۆندیالەکان بێ بەش بن هەموو ئەگەرێک کراوەیە ڕۆژ بەڕۆژ هەواڵی نوێ ئەبیسترێ
سەرجە فیدراسیۆنەکانی تۆپێ پێ .. کالچیۆ ..لالیگا.. پریمەرلیگ ..یەکیەتیەکانی تۆپی پێ ناڕەزان لەم بابەتە هەنێک لەسەرۆک وەزیرانی وڵاتانیش ناڕەزان . بۆیە ئەکرێت  خولەنوێ یەکە بکرێتەوە و جامپیۆنس لیگیش هەبێت . ئەکرێت دادگای وەرزشی جیهانی ببێتە یەکلاکەرەوەی بابەتەکە ئەکرێت ڕاگەیاندنی ئەم خولەش سانسۆرێکی بەهێز بێت بۆ بەخۆداچوونەوەی یوفا لەو جیاوازییە گەورەیەی کەئەیکات لەنێوان یانە گەورەکان و یانەبچووکەکان ..
لەکۆتایی باس لەوەئەکرێت یانەکانی چێڵسی ڕیاڵ مان سیتی لەچامپیۆنس لیگ ئەکرێنە دەرەوە یانەکانی دۆرتمۆند و بایرن و پۆرتۆ یەنە شوێنیان ..هیچ هەواڵێکی فەرمی نیە لەو بارەیەوە چونکە ئەو یانانەهێشتا لەپاڵەوانیەتیەکانن چ لەناوخۆی خولەکانی خۆیان چ لەخولەکانی چامپیۆنس لیگ و یۆرۆلیگ
بختیارسپۆرت

02:38 - 20/4/2021 نوێ کراوەتەوە

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.