جیهان

01:45 - 14/5/2021

فەلەستین :ژمارەی كوژراوان گەیشتە 87 كەس كە 18 یان منداڵن

فەلەستین :ژمارەی كوژراوان گەیشتە 87 كەس كە 18 یان منداڵن

ھەورامان_نیوز
بەھۆی بەردەوامی بۆمبارانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری غەزە،  ژمارەی كوژراوان گەیشتە 87 كەس كە لەنێویاندا 18 كەسیان منداڵن.

وەزیری تەندروستی غەزە ڕایگەیاند ، لەسەرەتای دەستپێكی ھێرشەكانی ئیسرائیل لە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، تا ئێستا 87 كەس كوژراون  كە 18 كەسیان منداڵن  و ھاوكات 530  كەسیش برینداربوون.

لای خۆشیەوە ئیسرائیل ، لەسەر زاری وەزیری بەرگری  ڕایگەیاند ، بەھۆی ڕۆكێتەكانی حەماسەوە 7 كەس كوژراون.

سەرباری جەژنی ڕەمەزان،سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆمبارانەكانی بۆسەر غەزە و ھاوكات سوپایەكی زەبەلاحی بە تانكەوە ناردووەتە سەر سنوورەكانی غەزە .

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.