هەورامان

04:45 - 11/5/2021

نامەیەك لە ڕەنج خورماڵییەوە بۆ سۆران عومەر

نامەیەك لە ڕەنج خورماڵییەوە بۆ سۆران عومەر


خۆ لەبیرتە..
بیرتە پێشتر جەنابت و ئەمیرەکەشت کە لە خوڕماڵ باڵادەست بوون، چ تاوان و توانکاری و کوشتنوبڕین و داگیرکارییەکتان دەکرد؟.

خۆ بیرتە، فەتاحی رەحمانی قەسابتان تەنیا لەسەر ئەوەی گوێی لە رادیۆی یەکێتی گرت، لەژێر ئەشکەنجەدا بە دوو سەعات کوشت و تەرمەکەیتان هێنایەوە بۆ باوکی و مناڵە شەش مانگەکەی؟.

خۆ بیرتە، ئەبابەکری مەسوول کۆمیتەی یەکێتیی خورماڵتان بە پشتوێنەکەی خۆی لەسێدارە دا و شۆڕتان کردەوە ناو بیری ئاوێک لە کۆمەڵگەی خورماڵ؟.

خۆ بیرتە، شەریفی قورئانیتان چۆن لای قەڵای گەڕاو کوشت؟.

خۆ بیرتە، چۆن بەختیاری شکۆفه‌تان لە حەوشەکەی ماڵی کاک ڕەئووف بە چ بێویژدانیەک کوشت؟.

خۆ بیرتە، چۆن زەویی شوێن تانکیی ئاوی خواردنەوەی ماڵانتان بە کوڕی کاک هەیاس بە 65 هەزاری سویسری فرۆشت و پارەکەیتان خوارد، زەویش بووەوە بە موڵکی شارەوانی؟.

خۆ بیرتە، ئەو پارەیەی مام جەلال کردیە دیاری بۆ ڕاکێشانی کارەبای خورماڵ کە بڕەکەی 50 هەزاری ئەوکات بوو، لەگەڵ 12 هەزار کە خەڵکی خورماڵ کۆیان کردبووەوە، شەو چوون بە شەق لە کاک سەعدی ئەنجوومەنی خورماڵتان سەند و لووشتان دا؟، دواتر گوتتان خورماڵ کارەبای ناوێ!. 

خۆ بیرتە، بە هەموو شێوەیەک دانانی سەتەلایت و تەلەڤزیۆنتان له‌ خەڵکی خورماڵ قەدەغە کردبوو و بۆ خۆشتان حەڵاڵ؟.

خۆ بیرتە، مەلا عەبدولحەمیدتان چۆن نیوەڕۆ و عەسر بەشەق ئەکەوتە دوکانەکانی بازاڕ و خاوەن دوکانەکانی بە نوکەشەق بۆ نوێژکردن دەنارد؟. 

خۆ بیرتە، چۆن زەوییەکانی ساحەی خورماڵ تا مزگەوتی تەکێییەکانتان داگیر کرد و بەسەر لایەنگران و ئەندامانی خۆتاندا دابەشتان کرد؟.

خۆ بیرتە، چۆن ئەو شۆفێرانەی خەتی خورماڵ و وشکەناوتان دەرکرد، ئەندامی خۆتان نەبووایە بۆی نەبوو لەو خەتە ئیش بکات؟.

خۆ بیرتە، چۆن گەنجەکانی گوندی شیرەمەڕەتان بە تۆمەتی یەکێتیبوون گرت و لە پشت مەڵبەندەکەتانەوە بە پێی پەتی گێرەی دڕکتان پێ کردن؟. 

خۆ بیرته، چۆن خانوو و ماڵی ئێمەتان سووتاند و تەقانتانەوە؟. 

خۆ بیرتە، یاریکردنی تۆپی پێتان بە شۆرتەوە حەرام و قەدەغە کردبوو؟. 

خۆ بیرتە، دوکانی ته‌جیلات و گۆرانی گوتنتان حەرام کردبوو؟.

خۆ بیرتە، چۆن ئاهەنگی هاوسەرگیری و نەورۆز و سەری ساڵ و هەموو ئەوانیترتان قەدەغە و حەرام کردبوو؟. 

خۆ بیرتە، سمێڵتاشین و قژ حەفرکردن لێدان و جەڵدی لەسەربوو؟ بیل موناسەبە.. ئێستا خۆشت سمێڵ تاشراوی!.

خۆ زۆرێکی تریشت بیرە و دەتوانم بۆتی ڕیز بکەم کە کاتێک حاکم بوون و دەسەڵاتنان هەبوو کردتان؛ ئەرێ بە ڕاست پرسیارێک، ئەم ئازادییەی ئێستە داوای دەکەی، ئەوکات بۆ خۆتان خەڵکات لەسەر دەکوشت و بیدعە بوو؟.

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.