جیهان

01:12 - 21/4/2021

سەرکۆماری چاد کوژرا

ئێدریس دێبى سەرکۆماری چاد کوژرا

هەورامان‌نیوز: ئەمڕۆ سێشەممە 31ی خاکەلێوە، ئیدریس دێبی، سەرۆککۆماری وڵاتی چاد دوای سێ دەیە حوکمڕانی و لە تەمەنی 68 ساڵیدا لە رووبەڕووبوونەوەی گرووپە چەکدارەکاندا کوژرا. ئیدریس دێبی ئیتنۆ تازە بە سەرۆکی وڵاتەکە هەڵبژێردرابووەوە، سوپای چاد دەڵێت، لەشەڕ لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان لە باکووری ساحل برینداربووە و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست‌داوە. سوپای چاد ئاماژەی بەوەش‌کردووە، ئەنجوومەنێکی سەربازی بە سەرۆکایەتیی کوڕەکەی شوێنی دێبی دەگرێتەوە.
 جەنەراڵ عەزیم بێرماندۆوا، گوتەبێژی سوپای چاد رایگەیاند، دێبێ "دوایین هەناسەی خۆی بۆ بەرگریی لە سەروەریی نەتەوەکەی بەختکرد."
 دێبی لە ساڵی 1990 دەسەڵاتی گرتەدەست و یەکێکە لە درێژترین سەرکردەکانی ئەفریقا.
ئەو گرووپە چەکدارانەی دژی دەسەڵاتی دێبی بوون، لە رۆژی هەڵبژاردن لەسەر هێڵەکانی پێشەوە لە باکووری لیبیا هێرشیان کردە سەر سوپای چاد و لە رۆژانی دواتریشدا سەدان کیلۆمەتر بەرەو بیابانەکانی ئەو وڵاتە پێشڕەوییان کرد

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.