جیهان

12:55 - 10/4/2021

ئەمڕۆ لە مێژوودا

ئەمڕۆ لە مێژوودا

داگیرکردنی بەغدای پایتەختی عێراق لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە.
لە 9 ی نیسانی ساڵی 2003، تەنھا سێ ھەفتە دوای
دەستپێکردنی ھێرشی داگیرکاری ئەمریکا بۆ سەر عێراق، ھێزەکانی ئەمریکا پەیکەرە برۆنزیەکەی سەدام حسین، سەرۆك کۆماری ئەوکاتەی عێراقیان  لە مەیدانی فیردەوس ھێنایە  خوارەوە و ئەمەش بوویە ھێمای کۆتایی ھێنان بە حوکمە ٢٤ ساڵییەکەی سەدام حسێن.
پاشان دواتر وەزیری بەرگری ئەودەمەی ئەمریکا، دۆناڵد ڕامسفێڵد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی پنتاگۆن دا ڕایگەیاند" ئێستا سەدام حسین ھەروەکو ھێتلەر و ستالین و لینین  گەشت بەو شوێنەی کە دەبوایە لێیبێت،وە گەلی عێراق ئێستا بەباشی لە ڕێگەیاندان بەرەو دیموکراسی"
تێبینی:
-سەدام حسێن لەمانگی 12 ی 2003 دا دەستگیرکرا و لە مانگی 12ی 2006 لە سێدارەدرا.

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.