کوردستان

10:50 - 27/3/2021

پێویستە ئەم مانگە دوایین مانگ بێت کە ٪٢١ی موچەی فەرمانبەران دەبردرێت.

پێویستە ئەم مانگە دوایین مانگ بێت کە ٪٢١ی موچەی فەرمانبەران دەبردرێت.

شاسوار عەبدولواحید،سەرۆكی نەوەی نوێ.
ھەورامان_نیوز
پێویستە ئەم مانگە دوایین مانگ بێت کە ٪٢١ی موچەی فەرمانبەران دەبردرێت بە پێچەوانەوە لە مانگی داهاتووەوە هەڵوێستی ترمان دەبێت و لە نێو هەڵوێستەکانیشدا دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەگەری سەرەکی دەبێت.
وە داواکارم لە پەرلەمانتارە بەرێزەکانی نەوەی نوێ و هەرچی پەرلەمانتاری ئازای ناو پەرلەمانە کە هەڵوێستی جدیان هەبێت و ئەمە قبوڵ نەکەن، ناکرێت نرخی نەوت بەم بەرزییە و داهات بەم زۆرییە، کەچی موچەی فەرمانبەران بە لێبڕینەوە دابەش بکرێت.
ئەوەی لە ئێستادا هەیە ئەوەیە کە داهاتی مانگانە دوو هێندەی موچەی فەرمانبەرانە بە بێ لێبڕینەوە، ئیتر چۆن تا ئێستا بابەتی لێبڕینی موچە هێشتا بەردەوامە؟
ئەگەر شتێک هەیە ئێمە و خەڵک نایزانین، ئەوا  پێویستە دەست بەجێ حکومەت رونکردنەوە بدات، بەپێچەوانەوە هەڵوێستی ئێمە و خەڵکی کوردستان لە مانگی داهاتووەوە جۆرێکی تر دەبێت

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.