کوردستان

01:09 - 26/3/2021

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید / بەڕێوەبەرێتی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید

ئاگاداری سەرجەم بەڕێوبەری قوتابخانە بنەرەتی وخویندنگا ئامادەیی وئامادەییە پیشیەکانی سنوری بەڕێوبەرێتیمان دەکەینەوە کە بەپەلە و بێ دواکەوتن ڕۆژی شەممە دەستەی کارگێڕی قوتابخانە و خوێندنگا کۆبونەوە ئەنجام بدەن هەمان  ڕۆژ خشتەی تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم واتا(20)نمرەکە دابنێن و خوێندکاران و قوتابیان ئاگاداربکرێنەوە.
١- هەر پۆلێک لە خوێندنگاکان و قوتابخانەکان تاقیکردنەوەی 20نمرەکەی کردووە و تەواو بووە پێویست ناکات دەوام بکەن.
٢-ئەوقوتابخانە و خوێندنگایانەی کە تاقیکردنەوەی هەندێ بابەتیان کردووە و ھەندێکیان ماوە بەزوترین کات تەواوی تاقیکردنەوەکان ئەنجامبدەن.
٣-ئەو قوتابخانە و خوێندنگا ئامادەییانەی کە ھیچ تاقیکردنەوەیەکان نەکردووە دەبێت لەڕۆژی یەک شەممەوە دەست پێ بکەن بەبێ دواکەوتن تا ٤/٨  کۆتایی پێ بھێنن وە مامۆستایان و خوێندکاران و قوتابیان   بەزووترین کات لێی ئاگادار بکەنەوە.
٤-مامۆستایان ئاگادار بکەنەوە بەزووترین کات  بۆ ھێنانی پرسیار بۆ ڕۆژی شەممە.
٥-خوێندکاران کەتاقیکردنەوەیان ئەنجام دا دەبێت ڕاستەوخۆ ناوەندەکانی خوێندن چۆڵ بکەن و بگەڕێنەوە ماڵەوە بەھیچ شێوەیەک خوێندکار و قوتابی نابێت وانە بخوێنێت لە ناوپۆل یان دەرەوەی پۆل بۆ ئەوەی کەمترین بەرکەوتەیان هەبێت.
٦- پێویستە پرسیارەکان بەشێوەیەک بێت چی خوێندراوە تەنھا لەوەدا پرسیار دابنرێت بابەتی نەخوێندراو نابیت پرسیاری تێدا بێتەوە بەپێچەوانەوە مامۆستای بابەت ودەستەی کارگێڕی بەرپرسیار دەبێت.
٧-بازنەی یەکەم واتا پۆلەکانی(یەکەم ودووەم وسێیەم)ھەلسەنگاندیان ھەیە لای مامۆستای بابەت کەلەماوەی ڕابردوودا دەوامیان کردووە بۆیان دادەنرێت و نمرە دەدات بەدەستەی کارگێڕی و نابێت دەوام بکەن.
٨-ئەوقوتابخانە و خوێندنگایانەی کەژمارەی قوتابیانیان زۆرە دەتوانن لە دوو کاتی جیاوازدا. تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدەن.
۹-ئەم ڕێنماییانەی سەرەوە پۆلی دوانزەی ئامادەیی ناگرێتەوە.
 بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید / بەڕێوەبەرێتی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید

01:21 - 26/3/2021 نوێ کراوەتەوە

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.