هەورامان

12:16 - 18/12/2021

ئاگاداریەک لە ناحیەی خورماڵەوە بۆهاووڵاتیانی خورماڵ و دەوروبەری

ئاگاداریەک لە ناحیەی خورماڵەوە بۆهاووڵاتیانی خورماڵ و دەوروبەری

پاش  هاتنی ئەوشەپولە باران بارینەی ڕوی لەهەرێمی کوردستان  کردوە و  دروست بونی لافاو لە سنوری پارێزگای هەولێر  بەداخەوە  زیانی گیانی و مادی لێکەوتەوە،  ئیستاش  ئەوشەپولە بارانبارینە نزیک بوەتەوە  لە سنورەکەمان ، بۆ پێش گرتن  لەئەگەری دروست بونی  لافاو  یەکەی ئیداری خورماڵ . هەمو فەرمانگە تایبەتمەندەکانمان ڕاسپاردوە  لە ئامادە باشی  تەواو داین  بۆ  هەرپێشهاتێکی نەخوازراو  ، بەهیوای  ئەوەی  هیچ ڕوداوێک  ڕونەدات . وەکو ئەرکی  پیشەیی خۆمان  دامو دەزگا پەیوەندی دارەکانمان ڕاسپاردوە  بەتایبەتی بەرگری شارستانی  و شارەوانی خورماڵ  بنکەی تەندروستی  خورماڵ ، ئیشگکر و ئامدەین  بۆ بەهاناوەهاتنی  هەمو هاوڵاتیان
، داواکارین  لەخوای گەورە هەمولایەک سەلامەت بکات
  لەئەگەری هەر ڕوداولافاوێک  پەیوەندی بەم ژمارانەی خوارەوە بکەن
07730564960      بەڕێوەبەری  ناحیەی خورماڵ
07501336226        سەرۆکی شارەوانی خورماڵ
07501086629    بەرگری شارستانی خورماڵ (حەریق)
07501367010مەلبەندی تەندروستی شهيد على شيعه
فەریدون محمود ڕەسوڵ
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خورماڵ

 

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.