منداڵان

01:53 - 24/6/2021

ڕووداوی منداڵێكی كورد

ڕووداوی منداڵێكی كورد

 

🔸دوێنێ لە جادەیەك ئەڕۆیشتم
مناڵێك هات ووتی مامە ئاگرت پێیە
ووتم بەڵئ بۆچیتە ؟
ووتی جگەرەكەمی پێ دائەگیرسێنم
ووتم باوكت ئەزانێ جگەرە ئەكێشی ؟؟
ووتی نەخێر
ووتم باشە باوكت هاوڕێمە پێی ئەڵێم بینیم كوڕەكەت جگەرەی ئەكێشا
مناڵەكە چاوی پڕ بوو دةستي كرد بةگريان ووتی
تخوا باوكم لە كوێیە 😥😭 دوو ساڵە نەمبینووە ئەڵێن شەهیدە بەس باوەڕ ناكەم😭
ووتم ڕۆڵە هەر ویستم بووترسێنم بۆ ئەوەی جگەرە نەكێشی 😔
ئەگینا من باوكت لە كوێ بناسم
مناڵەكەش پێكەنی ووتی مامە وەڵا باوكم لە ئیشە
هەر وویستم. دڵنیابم بزانم باوكم ئەناسی هههه

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.