کوردستان

01:13 - 19/9/2021

‍ بکوژی بەرپرسەکەى پەکەکەى دەستبەسەر کرا

‍ بکوژی بەرپرسەکەى پەکەکەى دەستبەسەر کرا


هەورامان‌نیوز: ژووری ئۆپە‌راسیۆنە ھاوبە‌شە‌کانى پارێزگای سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات "لەسەر راسپاردەی بە‌ڕێز قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش پێکهێنرا لەدەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاژانسى پاراستن و زانيارى - زانيارى و بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی ئاسایشی پاريزگاى سلێمانی و بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی گشتى دژه تيرور و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، بەمەبەستی لێكۆڵینە‌وە‌ و گەڕان بەدوای تۆمەتبارانی دوو کردەوەکەی دوو رۆژی رابردوو".
هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو ،پاش چڕ كردنە‌وە‌ی ھە‌وڵە‌كان، توانرا لەماوەی کەمتر له ٢٤ كاتژميردا پیلانە‌كە‌ ئاشكرا بكرێت و تاوانباری سە‌رە‌كی ئەو دوو کردەوەیە دەستگیر بکرێت دوو کردەوەکەش ،
_یەكە‌ميان رۆژی ۱٦ی ئەیلول روویدا و تێیدا كە‌سێك بریندار بوو .
_دووە‌میان رۆژی ۱۷ی ئەیلول روویدا و تێیدا كە‌سێك تیرۆر كرا.
تۆمەتبارە‌كە‌ش راپێچی دادگا کرا تاوە‌كو سزای یاسایی خۆی وەربگرێت.".
هاوکات جەخت لەوەدەکاتەوە، لێرە‌وە‌ بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین کەسلێمانی شاری ئارامییە بۆ هەمووان بێ جیاوازی و ئاسایش و ئارامی شار وھاوڵاتییانیش پارێزراوە.

 

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.