جیهان

01:07 - 16/9/2021

ئەمریکا: لە ماوەی 1 تا 2 ساڵدا ئەلقاعیدە لە ئەفغانستان خۆی ڕێک دەخاتەوە

ئەمریکا: لە ماوەی 1 تا 2 ساڵدا ئەلقاعیدە لە ئەفغانستان خۆی ڕێک دەخاتەوە


هەورامان‌نیوز: گەورە بەرپرسانی دەزگای زانیاری ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هوشداری ئەوەیان داوە کە گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە توانای ئەوەی دەبێت لە ماوەی یەک تا دوو ساڵدا خۆی ڕێک بخاتەوە و ئەمەش لە حاڵێکدایە کە بەشێک لە بەرپرسانی باڵای ئەو گرووپە لە ئێستادا گەڕاونەتەوە ئەفغانستان.
ئیسکات بەبەر بەڕێوەبەری ئاژانسی زانیاریی دیفاعی ئەمریکا ڕۆژی سێشەمە ە دانیشتنی ساڵانەی زانیاری و پاراستنی نەتەوەیی ئەمریکادا وتی: "لێکدانەوەکانی ئێستا نیشاندەری ئەوەن کە ئەلقاعیدە بۆ گەییشتن بەو ئاستەی کە بتوانێت لانیکەم ئاسایشی نێوخۆیی ئەمریکا تێک بدات، بە مەزەندە یەک تا دوو ساڵی دەوێت.
هەروەها وتی کە دەبێت تواناییەکانی وڵاتەکەی لە بەدەست‌هێنانی زانیاری لە ئەفغانستان زیاد کرێن. هەر لەو کاتەشدا ئەمریکا دەبێت تواناییەکانی خۆی لە چاوەدێرکردنی چین و ڕووسیا لە پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا زیاد بکات.
20 ساڵ پێش و دوای کردەی 11ی سێپتامبر، ئەمریکا هێرشی ئەلقاعیدە و تاڵیبانی لە ئەفغانستان کرد.
‍ 

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.