بیروڕا

12:18 - 13/3/2021

ابراهیم حاجی

کۆیلایەتی مرۆیی لە جۆری شمەکی و ئامرازی مرۆڤەوە بۆ بە شتکردن و ئامێریکردنی

ئیبراهیم حاجی زەڵمی

لەو ساتەی مرۆڤ بەکۆمەڵ بوو هەنگاوی درووستکردنی گوند و بەرەو شاربوون شەفاوی هەڵگرت و گەیشتە پرۆسەی مەدەنی بوون و ویستی درووستکردنی شارو دەوڵەتی هەبوو، ئیتر خەمی بەشی خۆی و جیا لەبەشی ئەوانی تیاگەورەتربوو بیریشی لەپێگەی خۆی و دەرخستنی دەسەڵاتی کردەوە، بەمانا لەوکاتەوە بیری لەوە کردوەتەوە کە چۆن شکۆو مرۆڤایەتی و ئازادی خۆی لەنێو ئەو بەکۆمەڵی ژیان و بەکۆمەڵایەتی بوونەی لەدەست نەدا، لەوێوە ژیانێکی مرۆڤانەو پرشکۆوو بەختەوەری بەخش بەگیان و بوون و ژیانی ببەخشێ.! ئاشکرایە کە مرۆڤ هەردەم لەژیانی بەکۆمەڵبوونی و هەنگاوەکانی سەرکەوتنی بەسەر سروشت و ژینگەداو پاشان بە ئامرازکردنی دانە و شتەکانی سرووشت بۆ پرکردنەوەی پێویستیەکانی خۆی، هەوڵی بەخەرج داوەو بە ئامانجی گرتووە, بەڵام مەخابن ئەم بە ئامانج گرتنەی دانەو شتەکانی سرووشت بۆ بەئامرازکردن لەلایەکەوە سوودی لێوەرگرتوەو هەنگاوێکی ئەرێنی بووە بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگەو پاشان گۆرانکارو گواستنەوەی مرۆڤ لەقۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی باشتر، لەلایەکی ترەوە پێویستی بە ئیدارەودان و دەسەڵات هەبوە، تاوەکو بەناوی رێکخستنی کۆمەڵگاو دابەشکردنی کارو بەرهەمهێنانی باشترو سیاسەت و ئیدارەدان ودرووستکردنی دەوڵەتەوە تێکرا چالاکیە کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسیەکانی خۆی و چواردەوری کۆنترۆڵبکات، لەپالیشیدا بتوانێت شتەکانی چواردەوەری و ژینگە بەئامراز بکات و شارستانیەتی پێ درووست بکات، هەڕەمەکان و باخچە هەڵواسراوەکان و شورای چین و وڵات و ئیمپراتۆریەتەکان و چی و چیتری...پێ بونیادبنێ. بەڵام لەپال ئەم هەوڵانەشیا لە پرۆسەی بەکۆمەلبوون و ژیان و درووستکردنی شارو دەزگای گشتی، نەیتوانی دەست لەو خەزە ناهیە شەرەنگێزە بۆتەنها خۆبینە بگرێ کەدەرەنجامی وەک ستەم و نادادی کەناخی خۆپەرستی تاکی بەهێزو دەسەڵاتداروتەنها خۆویست و خود وخۆ لەبەرچاو گیر لەخەمیدایەو بەهەڵپەیە بۆی.. بەقەولی مارکس (دەستگرتن بەسەر ئامرازەکانی بەرهەمهێنان) ی کردە خەمی خۆی و بەوەوە نەوەستا تاکەکانی هاو شێوەی خۆی خستە ژێر رکێفی خۆیەوە ئەوانیشی وەک ئامراز بەکاربردو ناوی بەندە و کاری بەندایەتی کردە گەردنی هاوشێوەکانی خۆی. واتە بەندەو سیستمی بەندایەتی شتێک نەبوون بێجگە لە لێسەندنەوەی مۆرکی مرۆڤی و بە شمەک و ئامرازکردنی بەبەکاربردن و کرین و فرۆش پێکردنی!! لەپێناو شکۆو دەسەڵاتی تاقمێکی موستەغیل لەخۆی. ئەم سیستمە ئەگەرچی دەیان سەدەو هەزران سال درێژەی هەبووە، کۆتاکانی بە بیری رۆشنگەری و هەنگاوەکانی عەقڵگەرای و زانستخوازی پاش رێنیسانس بەدەرکەوتن و مۆدێرنە بەپێشکەوتنی پیشەسازی و دەستی ئامێرەوە خۆی کرد بەبازرای ژیانی کۆمەڵایەتی زۆرێک لە کۆمەڵگەکاندا، دواجار ئەمیش ئەگەرچی گۆرانکاری بەسەر ئامرازدا هێناو بەندایەتی نەهێشت و دروشمی ئازادی و عەقڵگەرای و پێشکەوتنی کردە خەمی دوایەمینی، کەچی هەمان حەزی نەرجسی و کەڵکەڵەی کۆنترۆلی سروشت و مرۆڤ لەلایەن مرۆڤەوە نەتوانی بخاتەکەنارو دووبارە حەزە کە هاتەوە پێشەوەو نەیهێشت مرۆڤ هەناسەیەکی ئۆخەی وەربگرێت و مرۆڤی دیسان کردەوە بەکۆیلە ، تەنیا جیاوازی ئەوەبوو کە جاران مرۆڤ وەک ئامرازێک کۆیلەبوو، ئەمجارە مرۆڤی وەک ئامێر بەکۆیلەیکردەوە، بەمانا مۆدێرنە ئەگەرچی قۆناغێکی باش مرۆڤی بەرەو پێش برد بەڵام ئەمجارە وەک ئامێر و شت بەکاری بردو گەشەی بە مرۆڤەکەدا بەڵام هەر لەچوارچێوەی بەکاربدن و بەشت زانینی و کۆیلەکردنیدا!! واتە کۆیلەکردنی مرۆڤ لە چوارچێوەی ئامێریدا واتە دیسان هەر بەندایەتی و زەوتکردنی ئازادی و بێ ئیرادەکردنی و قەتیسکردنی لە چوارچێوەی ژیان لەپێناو ئەوانی تردا مرۆڤ هەر مایەوە. دیارە پرسی بەکۆیلەکردنی مرۆڤ زۆر لەبیرمەندان باسیان لێوەکردوە بەتایبەتی ئەوانەی بەرێو رەچەی مارکسیدا رۆیشتوون، یەکێک لەوانە هابرمانسە ..هابرماس وەک بیرمەندێکی گەورەی قوتابخانەی رەخنەیی- فرانکفۆرت، ( قوتابخانەیەیەک کە جەوهەری ئامانج و کاری بریتیە لە مرۆڤ و ئازادی مرۆڤ) هابرمانس، کۆششکاری بوێرو بلیمەت لە پێناو مرۆڤ و لەپێناو ئازادی مرۆڤ، تێزو بۆچوونەکانی هەمیشە شوێن گیربوون لەبواری کۆمەڵناسی و فەلسەفەو پاشان جێگەی تێرامان و شایەن بەخوێندنەوەی وورد. یەکێک لەو بابەتە گرنگانەی کە ئەم بیرمەندە لەسەری دەوەستێت و دەیکاتە جێگەی کۆلینەوەی خۆی و قسەی لەبارەوە دەکات، پرسی ئامێرو پیشەسازی و بە ئامێربوونی مرۆڤە لەسەردەمی مۆدێرنەدا. هابرمانس جەخت لەسەر جۆرێکی نوێ تر لە کۆیلەبوونی مرۆڤ دەکات، بەهۆی ئەوثیشکەوتنە مادی تەکنەلۆژیەی کەحیهانێکی پر لەئامێری بەرهەمهێناوە، باس لەوەدەکات کەچۆن ئازادی خۆی لەدەستدەدات لەبەردەم ئامێرو شتەکانی خۆی کەدرووستیکردن ملدادەدەات و دەبێتەوە کۆیلەیان.

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.