کوردستان

12:47 - 6/4/2021

لیژنەی باڵای ڕووبەڕوبونەوەی كۆرۆنا:

لیژنەی باڵای ڕووبەڕوبونەوەی كۆرۆنا:


ھاتوچۆی نێوان ھەرێم و پارێزگاكانی عێراق ڕادەگیرێت.
#ھەورامان_نیوز
🔷 لیژنەی باڵای ڕووبەڕوبونەوەی كۆرۆنا چەند بڕیارێكی دەركرد
بڕیارەکان:
یەكەم: راگرتنی هاتووچۆ لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق.
دووەم: تەنها رێگە دەدرێت بەم كەسانەی كە لە خوارەوە ديارى كراوه هاتووچۆ بكەن لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق بە مەرجێك پێویستە لە بازگەكان لە كاتی هاتنیان تێستی كۆرۆنا ئەنجام بدەن:
1 .ئاژانس و رێكخراوەكانی (UN) و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و هاوپەیمانان و دیپلۆماتكاران و شاندە فەرمییەكان.
2 .ئەو هاواڵتیانەی نیشتەجێی هەرێمی كوردستانن.
3 .كەسانی نەخۆش كە پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشی هەیە لە نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان.
4 .بازرگانان و وەبەرهێنەران.
سێیەم: كارى بازرگانى لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق بەردهوام دهبێت بە لەبەرچاوگرتنى تەواوى رێكارەكانى خۆپارێزى.
چوارەم: ئەم بەیانە لە رۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەكرێت و لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاودەكرێتەوە.

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.