فەرهەنگ و هونەر

01:02 - 4/3/2021

تابلۆیەكی وینستۆن چەرچل بە بڕی11,5 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

تابلۆیەكی وینستۆن چەرچل بە بڕی11,5 ملیۆن دۆلار فرۆشرا .

ھەورامان_نیوز
تابلۆیەكی وینستۆن چەرچل،سەرۆكوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا ،لە لایەن ئەكتەری بەناوبانگی ھۆڵیود ئەنجیلینا جولی لە مەزادێكی ئاشكرادا بە بڕی (11 ملیۆن  و 500 ھەزار)دۆلار فرۆشرا .
دەگوترێت ئەو تابلۆیە لەلایەن ھونەرمەندی سینەماكار براد پیت، لە ساڵی 2011 بە دیاری پێشكەشی ئەنجیلینا جولی كردووە كە دواتر بوونە ھاوسەری یەكتر و دواتریش لە ساڵی 2016  لەیەكتر جیابوونەوە.
تابلۆكە  دیمەنێكی  پایتەختی وڵاتی مەغریب لە ناوەڕاستی ساڵانی 1940 كان پیشاندەدات  كە وێنەی مزگەوتێكە  ، چەرچل لە میانەی كۆنفرانسێكدا  لە مۆرۆكۆ پێشكەشی فرانكلین ڕووسڤێڵتی سەرۆكی ئەو دەمەی ئەمریكای كردووە.
ئەنجیلینا جولی  مانگی ڕابردوو لە مەزادی  كریستی لە شاری لەندەن تابلۆكەی خستە مەزادەوە و دواتر بەبڕی 11,5 ملیۆن دۆلار فرۆشرا .

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.