هەورامان

12:52 - 3/4/2021

" بە ئیشی سەوزەفرۆشی زۆر ئاسودەم و لە ساڵی 1993 ەوە ئەم ئیشە دەكەم"

" بە ئیشی سەوزەفرۆشی زۆر ئاسودەم و لە ساڵی 1993 ەوە ئەم ئیشە دەكەم" ھەورامان_نیوز سەلمان وەھاب ھاوڵاتیەكی دانیشتووی ناحیەی خورماڵە و پیشەی سەوزەفرۆشییە و ھەموو دانیشتووانی ناحیەكە دەیناسن و خۆشیان دەوێت. سەلمان ڕۆژانە لە سەعات 5 ی بەیانیەوە لە ماڵ دەردەچێت و دەست بە ئامادەكردنی سەوزەكەی دەكات بۆ فرۆشتن لە سەرعەرەبانەكەی ،كە لە گۆشەیەكی ناو بازاڕی خورماڵدا جێگیری كردووە. ئەو دەڵێت" سەرەتا كە دەستم بە ئیشكردن كرد، ھەنارم دەفرۆشت،بەڵام دواتر دەستم بە كاری سەوزەفرۆشی كرد دوای ئەوەی ھاوڕێیەكی كەلاری پێشنیازی ئەو كارەی بۆ كردم" دەشڵێت" ماوەی 28 ساڵ دەبێت ئەم كارەدەكەم و زۆر ئاسودەم پێی و موحتاجی دەستی ھیچ لایەكی نەكردووم" ئەو بەھۆی قسە خۆشەكانیەوە، ڕۆژانە ژمارەیەكی بەرچاوی خەڵكی سەردانی دەكەن جا چ بۆ سەوزەكڕین بێت لێی یان گوێگرتن بێت لە قسە خۆشەكانی.

12:57 - 3/4/2021 نوێ کراوەتەوە

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.