لە نووسراوەكەی وەزارەتی پەروەردە كە واژۆی ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی بەسەرەوەیە تێیدا ھاتووە: "باخچە و قوتابخانە و پەیمانگە ناحكومییەكاب دەبێت 80%ی میلاكی مامۆستایانیان لە دەرچووە دانەمەزراوەكان بێت و مافیان ھەیە 20%ی سوود لە مامۆستایانی حكومی وەربگرن، ئەو رێژەیەش ئەو خاڵانە دەگرێتەوە:.
-خواستن
-مۆڵەتی بێ مووچە
-تەواوكردنی بە شەوانەی مامۆستا لە قوتابخانە و پەیمانگەی ناحكومی
لە خاڵێكی دیكەی نووسراوەكەدا وەزارەتی پەروەردە راشیگەیاندووە، لە حاڵەتی سەرپێچیكردن لە لایەن قوبابخانە و باخچە و پەیمانگەی ناحكومی و مامۆستایانی حكومی، رێكاری پێویست بۆ سزادانی كارگێڕی و دارایی دەگیرێتەبەر.
بۆچوون
هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.