کوردستان

12:37 - 1/3/2021

پێویستە حکومەتی هەرێم سوکایەتیکردن بە هەڵەبجەی شەهید رابگرێت

پێویستە حکومەتی هەرێم سوکایەتیکردن بە هەڵەبجەی شەهید رابگرێت


 هەڵەبجە هێندە وێران و بێ ژێرخانە دەبێت بۆماوەی ۱٠ ساڵی داهاتوو لانیکەم ۲٠٪ هەموو داهاتی کوردستانی بۆ دابین بکرێت تا ئاهێک هەڵبکێشێت.
ھەورامان_نیوز
ماوەی چەند رۆژی رابردوو حکومەتی هەرێم وەک مژدەیەک رایگەیاندووە کە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانی بەپێی ژمارەی دانیشتوان  دابەشکردووە،
لەکاتێکداهەلەبجە تەنیا (۳٠) ملیار دیناری بەرکەوتووە لە کۆی نزیکەی ٤٠٠ ملیار.
نازانم ئەوە چ نەخوێندەوار و حاقدێکە ئاوا حساب بۆ هەڵەبجە ئەکات؟
ئاخر کەسێک نەبوو لەو ئەنجومەنی وەزیرانە دەنگ هەڵبڕێ و بڵێ بە مەسرور "راوەستە، هەڵەبجە بە ژمارەی دانیشتوان ناپێورێت، هەڵەبجە بە گەورەیی قەزیەکەی دەپێورێت و دەبێت و بە هەمان پێوەر بودجەی بۆ دابین بکرێت."
کەسێک  نەبوو دەنگ هەڵبڕێ و بڵێ فەزڵی هەڵەبجەیە سیتمی فیدڕاڵییەت چەسپیووە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەمان پارێزێت، فەزڵی هەڵەبجەنەبێت  ئەو هەموو بایەخە دبلۆماسی و نێودەوڵەتیە بە هەرێم لە ۱۹۹۱ ەوە تا ئێستا  بە خەونیش نایبینن.
کەسێک نەبوو لەو سەرۆکی حکومەتە تێبگەیەنێت خۆ دەکرا حقدت  بەرامبەر سلێمانی  شمولی هەڵەبجەی نەکردایە و  لەبەر هیچ نا لەبەر مەزنی ئەو شارە.
هەڵەبجە هێندە وێران و بێ ژێرخانە دەبێت بۆماوەی ۱٠ ساڵی داهاتوو لانیکەم ۲٠٪ هەموو داهاتی کوردستانی بۆ دابین بکرێت تا ئاهێک هەڵبکێشێت.
پێویستە تیمی یەکێتی و گۆڕان لە حکومەت شەرمەزاری بکێشن کە ئاوا رێگە ئەدەن هەڵەبجە ئاوا بچوک بکرێتەوە و  هێندەی گوندی بلێ و بارزان رێزی بۆ دانەنرێت.
ئێمە هەوڵەدەین لە بەغدادەوە هەنێ پرۆژە بۆ هەڵەبجە بپچرین بەڵام
کاتێک حکومەتی کوردی ئاوا ئیهانە بەو شارە بکات و ئاوا بچوکی بکاتەوە، دەبێت چاوەرێی چی لە خەڵکی تر بکەیت؟
ئەم میزانە نا عەقڵانیەی مەسرور بارزانی بۆ حسابکردن بۆ هەڵەبجە دەبێت راست بکرێتەوە، بە پێچەوانەوە پێوستە رێگە بەهیچ سەردانێکی بارزانی نەدرێت بۆ ئەو شارە، خەڵکی ئەو شارە بە نەفرەتی بکەن.
سەرکەوت شەمسەدین
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
۲۸ ی شوباتی ٢٠٢١

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.