تەندروستی

11:04 - 14/2/2021

۱۰ هۆکار بۆ ئەوەی جپسی پەتاتە نەدەیت بە منداڵەکەت

۱۰ هۆکار بۆ ئەوەی جپسی پەتاتە نەدەیت بە منداڵەکەت:

ھەورامان_نیوز
۱-قەڵەوی و کێش زیادی : بڕێکی زۆر چەوری و ووزەی تێدایە کە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی شەکرەو دڵ زیاد دەکات.
۲- بڕێکی زۆر خوێی سۆدیۆمی تێدایە کە مەترسی تووشبوون بە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن زیاد دەکات بەمەش ئەگەری لەکارکەوتنی گورچیلەو جەڵتەی مێشک زیاد ئەکات.
۳- بڕێکی زۆر لە چەوری جۆری  خراپەکەی تێدایە کە تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ زیاد ئەکات.
٤- هۆکارێکە بۆ کلۆربوونی ددانەکان .
٥- بڕێکی زۆر چەوری زەیتی خراپی تێدایە و پێکهاتەی جپس کەمترین ماددەی سوودبەخشی بۆ گەشەی منداڵەکە تێدایە.
٦- هۆکارێکە بۆ ئەوەی منداڵەکە هەمیشە هەست بە برسیەتی بکات و داوای جپسی تر بکات چونکە بڕێکی زۆر کاربۆهیدرات و نیشاستەی تێدایە کە ئەبێتە هۆی ناڕێکی لە ئاستی شەکری گلوکۆزو هۆڕمۆنی ئەنسۆلین.
۷- چالاکی مێشکی منداڵەکە زیاد ئەکات بۆیە ئەبێتە هۆی جوڵەیەکی زۆری ازعاج کەر لە سرووشتی منداڵەکە.
۸- لە ئەنجامی پڕۆسەی درووست کردنی جپسی پەتاتەکە ماددەیەک درووست ئەبێت کە پێی ئەووترێت(acrylamide) کە هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
۹- خواردنی جپسی پەتاتەی زۆر هۆکارێکە بۆ تووشبون بە  ووشک بوونەوەی منداڵ.
۱۰- بۆ ژنی سکپڕ مەترسی لەسەر ژیانی کۆرپەکە  درووست ئەکات و لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی کۆرپەکەی.
ئامادەکردنی:
دکتۆر پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.