بەگوێرەی پسپۆڕانی بواری شوێنەوارناسی لە مۆزەخانەی بەریتانی، ئەم کوپە بێدەسکە لەقوڕ دروسکراوەی خوارەوە کە مێژووەکەی بۆ ٣،٦٠٠ ساڵ لەمەوبەردەگەڕێتەوە پەرداخی سەفەری ئەوکاتە بووە ، ئەم جۆرە کوپانە دروستکراون تاوەکو یەکجار مەی و شەرابیان تێبکرێت لە ڤێستیڤاڵ و جەژن و ئاھەنگەکاندا و پاشان فڕێبدرێن و بەکار نەھێنرێنەوە.
دەوترێت ئەم کوپە لەلایەن (Minoans) کانەوە کەیەکێکن لەھەرە شارستانیەتە پێشکەوتوە لەپێشینەکانی ئەوروپا لە نێوان ساڵانی ١٦٠٠-١٧٠٠ پێش زاین لە دورگەی کرێت لە یۆنان دروستکراوە.
لەبەرئەوەی لە جەژن و ڤێستیڤاڵەکاندا ژمارەیەکی زۆری خەڵک پێکەوە کۆدەبنەوە و کەس حەز بەشۆردنی ھیچ ناکات لە ئەنجامدا بیر لە دروستکردنی ئەم کوپانە کراوەتەوە
بۆچوون
هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.