بیروڕا

01:44 - 22/2/2021

سیاوەش محەممەدی

کاری زانستی"

بەشێکی زۆری خەڵکی


(لە هەموو کۆمەڵگاکان بە کۆمەڵگای کوردیشەوە) لە واتای "کاری زانستی" بە تایبەت لە زانستە مرۆییەکان  تێنەگەییشتوون!دەرسێکی خوێندنمان هەیە بە ناوی " نەتەوەناسی، کەلتور و شۆناس".
ئەوڕۆ لەسەر "ناو و ناسناو" و ناوی مرۆڤەکان بە تایبەت لە ئاسیا و مەغۆلستان قسەمان ئەکرد. لە مەغۆلستان زۆرجار مەسەلەی جەندەر و ڕەگەز لە ناوەکان ڕۆڵیکی ئەوتۆ ناگێڕن و ناوەکان بۆ ژن و پیاو بەکار دێن. بەشێکی زۆری خەڵکی "ناسناو"ــیان نییە و لەهەمووی سرنجڕاکیشتر ئەوەیە کە لە هەر سەردەمێکی مێژوویی کۆمەڵێک ناو هاتوونەتە نێو لیستی ناوەکان:  هیچ، نەبوو، کۆڕی سەگ، ئەسبی کەلەگەت، ڕۆژانی حەوتوو جگە لە هەینی، تەیارە و تراکتۆر ...
ناوبانگترین ناوەکان زیاتر ناوی مێتالەکان، وەک ئاسن، مس، ڕۆح و ... ــە.
لەوانەیە خوێنەر بە بیستنی ئەم ناوانە پێ بکەنێت، بەڵام ئەو ناوانە گۆزارشت لە مێژووی سیاسی وڵاتەکەیان، کەلتوور، زۆر بیروباوەڕی ئایینی و شوێندانەری ئەو ئایینانە لەسەر کەلتووری ڕۆژانەی کۆمەڵگا دەکەن.
بەشێکی زۆری ناوەکان بۆ سەردەمە مێژوویی و سیاسیەکان دەگەڕێنەوە، بۆ نموونە ناوەکانی تراکتۆر و تانگ (دەبابە) و ... بۆ سەردەمی مەغۆلستانی کۆمۆنیستی دەگەڕێنەوە. یان هێندێک ناو وەک "نەبوو" بۆ ئایینێکی کۆنی ئەو وڵاتە دەگەڕێتەوە کە خەڵکی لە ترسی "جنۆکە" ناوی منداڵەکانیان ناوە "نەبوو" تا جنۆکەکان منداڵەکانیان نەدۆزنەوە...
ئەم کارکردنە لەسەر بابەتێکی زۆر سادەی وەک "ناو و ناسناو" لە کۆمەڵگاکان، نموونەییەکی کاری زانستین، کە بەشێکی هەرەزۆری مێژوو و ڕابردووی مرۆڤایەتی و کەلتووری نەتەوەکانمان بۆ ڕوون دەکاتەوە و لەو بوارەدا دەیان لێکۆڵینەوە و وتار و کتێب نووسراون.
دڵنیام کارکردن لەسەر "ناو" ــکان لە کوردستان، بە تایبەت ناوی شوێن و ڕووبار و کەسایەتیەکان، بەشێکی هەرەزۆری مێژوو و کەلتوور و ئایینی دزراومان لە لایەن دەوڵەت- نەتەوەکانی داگیرکەری کوردستان ڕوون دەکاتەوە.

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.