وەرزش

01:32 - 22/2/2021

لە پاڵەوانیەتیەكی نێودەوڵەتی دا،یانەی كاراتی خورماڵ پلەی دووەمی بەدەستھێنا

لە پاڵەوانیەتیەكی نێودەوڵەتی دا،یانەی كاراتی خورماڵ پلەی دووەمی بەدەستھێنا


#ھەورامان_نیوز
لە پاڵەوانیەتیەكی نێودەوڵەتی دا،یانەی كاراتی خورماڵ بە نوێنەرایەتی ھەڵبژاردەی عێراق،پلەی دووەمی بەدەستھێنا .
لــە (16)مین پــاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ئێران زەمین کە بەشێوازی ئۆنلاین ئەنجامدرا، کاراتی یانەی وەرزشی خورماڵ بەنوێنەراەتی هەڵبژاردەی عێراق توانی پلەی دووەم لەسەر ئاستی گشتی بەدەست بهێنێت .
ھەر لەپاڵەوانیەتیەكەدا،  لەسەر ئاستی تاکەكەسی،   چەنین یاریزانی یانەكە لەسەر ئاستی کاتا و کۆمێت توانیان  پلەی یەکەم بەدەست بهێنن  .
پاڵەوانیەتیەكە بەبەشداری ( 17) وڵات بەڕێوەچوو و تێیدا یانەی كاراتی خورماڵ توانی پلەی دووەم بەدەستبھێنێت

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.