♦️مووچەی ئەم مانگە بەھەمان لێبڕینی مانگی پێشوودەبیت
♦️كۆتایی ھەفتەی داھاتوو دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات
#ھەورامان_نیوز
بە پێی فەرمانێکی وەزارەتی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی دەستم کەوتووە، ئەمڕۆ لە وەزارەتی داراییەوە فەرمان بە گەنجینەکان کراوە لیستی مووچەی مانگی شووبات ئامادە بکەن.
بە پێی فەرمانەکە مووچەی مانگی شووبات هاوشێوەی مووچەی مانگی یەک دەبێ.
ڕێژەی لێبڕین 21% بۆ فەرمانبەران و 50%بۆ پلە تایبەتەکان.
هاوکات داواشکراوە کە لەو بڕەی هەر وەزارەتێک بۆ مووچە پێویستیەتی وەزارەتی دارایی ئاگادار بکەنەوە
.
لە هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی شووبات دەدرێتە گەنجینەکان و بڕیاریش وایە لە کۆتایی هەفتەی داهاتوو دەست به دابەشکردنی مووچە بکرێ.
شوان بەرزنجی
بۆچوون
هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.