هەوراماننیوز
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی ڕێبەندان فەرمانبەرێک لە ئیلام دوای ئەوەی ژن و دوو منداڵەکەی دکوژێت، کۆتایی بە ژیانی خۆشی دێنێت. بەپێی هەواڵ "جەماڵ مووسەوی" فرماندەی ئینتیزامی ئیلام سەبارەت بە چۆنیەتی ڕووداوەکە دەڵێت کە پاش ئەوەی بە تەلەفۆن ئاگاداری ڕووداوەکە دەبن، هێزەکانیان دەگەنە شوێنەکە، دەبینن کە ئەو فرمانبەرە پاشئەوەی بە چەکی ڕاوکردن سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەکەی بریتی لە ژن و دوو منداڵەکەی دەکوژێت هەر بەو چەکەش کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێت و خۆشی دەکوژێت. بەوتەی مووسەوی هۆکاری کوشتنەکان گێرە و کێشەی خێزانی بووە.
تەرمی کوژراوەکان بۆ پیزیشکی دادوەری ئیلام گواستراونەتەوە.
بۆچوون
هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.