هەوراماننیوز:
پاش ئەوەی خاوەنی کتێباخنەیەک لە ئینگلتەرا بۆ گواستنەوەی گتێبەکانی بۆ شوێنە نوێکە داوای هاوکاریی لە خەڵک کرد زنجیرەیەکی ئینسانی 500 مەتری لە گەنجان مێردمنداڵان و بەتەمەنەکان دروست بوو سەرجەم کتێبەکانی دەستاودەست بۆ شوێنە نوێکە گواستەوە. خاوەنی کتێبخانەیەک لە شاری ساوسهامپتۆن لە ئینگلتەرا داوای هاوکاری کرد چونکە بەهۆی بەرزبوونەوەی کرێوە شوێنی کتێبخانەکەی دەگۆڕی و دەیویست کتێبەکان بگوازێتەوە.
🔹خاوەنی کتێبخانەکە سەرسام بوو بەوەی کە 250 کەس لە مێردمنداڵ و کەسی بەتەمەن و کەسی خاوەن پێداویستی تایبەت، ئامادە بوون و زنجیرەیەکی مرۆییان پێکهێنا و بەهۆیەوە بەدرێژایی 500 مەتر هەزاران کتێبیان وەردەگرت و دەست بە دەست گواستیاننەوە لە شوێنە کۆنەکەوە بۆ شوێنە نوێکە لەماوەی یەک کاتژمێردا.
🔹گەلێک کە بەهای کتێب و زانست و زانیاریان زانی ئاوەها دەکات.
بۆچوون
هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.