هەوراماننیوز: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی ڕێبەندان، کچێکی تەمەن 14 ساڵان بە ناوی سارا میرەکی خەڵکی گوندی سەفیئاوا، بە هۆکارێکی ناڕوون، پەت لە گەردنی دەهاوێ و کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت. بەپێی هەواڵی سەرچاوەکانی خۆجێیی هەوڵەکانی تیمەکانی فریاگوزاری بۆ ڕزگارکردنی ئەو کچە بێئاکام دەبێت وگیانی لەدەستدەدات.
تەرمی ئەو کچە بەمەبەستی پشکنین و لێگۆڵینەوەی پیزیشکی دادوەری لە نەخۆشخانەی حەزرەتی رەسووڵی جوانڕۆ دەبێت.
دیاردەی خۆکوشتن بە هۆکاری جۆربەجۆر، لە ناو گەنجان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ لە پەرەسەندن دایە و هەتا دێت ئەم دیاردەیە لە ناو گەنجان و بەتایبەت مێرمنداڵاندا پەرە دەستێنێت.
بۆچوون
هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.