کوردستان

11:00 - 14/2/2021

بەڕێز سەرۆکی حکومەت ئەم قاچاخیە مەترسیدارە ڕابگیرێت

بەڕێز سەرۆکی حکومەت ئەم قاچاخیە مەترسیدارە ڕابگیرێت

ھەورامان_نیوز
چەندین مانگە بە نوسراو یاداشت داوام لە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت کردوە ئەم قاچاخیە مەترسیدارە ڕابگیرێت..
بەپێی بەدواداچونی من لەگەڵ چەندین خەڵکی شارەزاو بەدواداچونی مەیدانی ڕۆژانە نزیکەی ١٠ ھەزار ئاژەڵی قاچاخ لە سوریاوە دێت و لە سحێلاوە داخڵی کوردستان دەبێت، بۆ ھەر ئاژەڵێکی بچوک بە نایاسایی  ٢٠ دۆلارو بۆ گەورە ٨٠ دۆلار وەک سەرانە وەردەگیرێت  بەشێکی بۆ بازاڕی کوردستانەو بەشێکی بۆ ناوەڕاست ە خواروی عێراقە، قازانجی ڕۆژانەیان نزیکەی ٤٠٠ ھەزار دۆلارەو لە مانگێکدا ١٢ ملیۆن دۆلارە..
چەندین جار لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ قسەمکردوەو دەڵێن: بەھیچ شێوەیەک مۆڵەت و ڕێگاپێدانی ئێمەیان نیەو زیانی گەورەی لە بەرھەمی ناوخۆداوەو کەرەنتینەو پشکنینیان بۆ ناکرێت و مەترسی نەخۆشی ھەیە..
بەھۆی ئاژەڵی سوری قاچاخ، ئاژەڵداران ئەم ساڵ تووشی زیانێکی گەورەبوون و ئەم ھاتنەی ئاژەڵی سوری بەردەوام بێت، پاش چەند ساڵێکی دیکە پرۆسەی ئاژەڵداری لە کوردستان بەرەو لەناچون دەچێت..
ئێستا جگە لە ئاژەڵی سوری قاچاخ، وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێگا پێدانی سنورداری ھەیە بۆ ھێنانی ئاژەڵ لە جۆرجیاو چەند وڵاتێکی دیکە، بەمەرج و ڕێوشوێنی تەندروستی..
بۆ دابینکردنی پێداویستی ناوخۆو ڕەچاوکردنی بەرھەمی ناوخۆش،  پێویستە وەزارەتی کشتوکاڵ کۆی ئەو بڕە دەستنیشان بکات لە دەرەوە دەھێندێت،  کە پێویستەو بە پرۆسەی گومرگی و مەرجە تەندروستیەکان بێت..
بەم ڕێگا ھەم بازاڕ ھاوسەنگ دەبێت و ھەم داھاتی گومرگ زیاددەبێت و ئاژەڵدارانیش تووشی زیان نابن..
عەلی حەمە ساڵح

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.