هەورامان

01:36 - 6/2/2021

ئەڵمانیا :گەنجێكی ناحیەی خورماڵ لە گەشتێكیدا (7000)كیلۆمەتر بە پاسكیل دەبڕێت.

ئەڵمانیا :گەنجێكی ناحیەی خورماڵ لە گەشتێكیدا (7000)كیلۆمەتر بە پاسكیل دەبڕێت.

.ھەورامان_نیوز
🔹ئەو لەگەشتێكی 3 ساڵیدا  بەناو خاكی ئەڵمانیا، زیاتر لە 7000 كیلۆمەتری بە پاسكیل بڕیوە..
♦️پەیوەند عیزەدین، گەنجێكی خورماڵیە و بۆ ماوەی نزیكەی (5) ساڵ دەبێت كۆچی بۆ ئەڵمانیا كردووە .
♦️لە ئێستادا بڕیاریداوە كە كتێبێك سەبارەت بەو ڕووداوانەی كەلەگەشتەكەیدا بۆی ھاتونەتەپێش بنوسێت،  ئەو لە ھەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی:
🔹"سێ ساڵ لەمەوپێش پاسکیلێکم کڕی و بەبێ دانانی پلانێکی ئەوتۆ و ئامادەکاری تەواو، بە کیسەخەوێک و خێمەیەکەوە ماڵم بەجێ هێشت و بە تەنها دەستمکرد بە گەشتکردن. شوێنگەلێکی زۆرم بینی و خەڵک و کلتور و دین و نەتەوەی جیاوازم ناسین. ڕۆژان ڕێگام دەبڕی و شەوان لە  ناو سروشتدا، لە جەنگەڵ و کەنار دەریا و دەریاچەکاندا دەمامەوە. لە دوامەوە تا ئێستە زیاتر حەوت هەزار کیلۆمەتر ڕێگا هەیە. بە دەیان شار و سەدان شارۆچکە و گوندی جیاوازدا تێپەڕبووم... "
🔹سەبارەت بە بڕیاری نوسینی كتێبەكە، ووتویەتی"ڕۆژێک بڕیارم دا هەموو ئەو شتانەی کە بینیومن و ئەو ڕووداوانەی کە بەسەرمدا هاتوون، بیاننوسمەوە و بیانکەم بە کتێبێک.  کتێبێک تایبەت بە وڵاتی ئەڵمانیا. کتێبەکە نە ڕۆمانە، نەچیرۆک. بەڵکو یاداشتەکانی موسافیرێکن کە بە وڵاتێکی خۆرئاوای ئەوروپادا سەفەری کردووە..."

 

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.