بیروڕا

01:54 - 22/2/2021

ناز فەلەکەدین

لە ڕابردوو وانە وەرگرن

لە ڕابردوو وانە وەرگرن


هەر کات بیر کەن ژیان بەر پرسیارەتیەکی گرینگە کە هەر لە گەڵ لە دایک بوونی دا ،ئێوە هەڵگری بوونە و دەبێت بەردەوام بن,زیاتر تێرامانی خۆتان پەروەردەکەن، گوێی بگرن و جوانییه کان بەر چاو بگرن.
ئێوە هەرگیز نابێت هەموو کات خۆتان لە بەرامبەر ڕابردوو سەرزەنیشت بکەن، بەڵکو باوەر بە دڵ و دەروونی خۆتان بکەن، باوەرتان هەبێت ئێوە ناتوانن دڵی هەموو کەس بە دەست بێنن، ئەگەر نیوەی خەڵکی لە تۆ ڕازی بن ،خۆتان زویر مەکەن و بیرمەکەنەوە کە ئیتر خۆشبەختی و شادی داهاتوو و ئێستا ڕوو لێتان ناکات.تەنها کاتێک ئەوخەسلەتە و هۆگریە  تەرک دەکەن کە باوەرێک بە هێزبدەن و بڕیاردەن کە ئێوە قارەمان و پاڵە وانن، ئەگەر کەسێک لە گەڵ ئێوە کاردانەوەی ناپەسەندی کرد  و لە گەڵتان ناسازگار بووە ، کێشە بگرەو بەردەی هەبووئەمەزۆر سروشتی وەرگرن، چونکە نەفرەت لەو خەڵکانە وک نەفرەت لە گژ و گیای وشکی دەوروبەری دارەکەیە کە هیچ سوودێکی نییە.
ڕابردوو تەنها ئاوێنەیەک بێت بۆ پێشاندانی ڕاستییەکان، وەک چۆن کاتێک قژت تێک چوو بێت ، سەیری خۆت دەکەی ، لێ ڕابردووی تۆش وایە، دە بێت بە ئۆمێد و کاردانەوەی چاک،  هەڵەکانی ڕابردوو ببیتە مامۆستا و ئامۆژگاریت کەن و خۆت لێیان نەشاریتەوە، ببێتە قوتابخانەیەک گەورە بۆ داهاتووی ژینت ،بۆ وەرگرتنی وانە جیاوازەکان.
لە بیر نەکەی ئەو هەستە باشە کە لە تۆدا هەیە لە بەخشین و لێخۆشبوون سە ر چاوە دەگرێت.بەمجۆرە ستایش ، تێگه یشتن، بەرگری و میهرەبانیت پێشکەش دەکات بەڵام بەدەسەڵاتێکی بەرز و شکۆدار.
ئێمە لەم جیهانە ئەژین تا گەشە بکەین و باشترین ڕێگا هەڵبژێرین  بۆ گەشە کردن .
خۆمان لە شەڕ و قسە بپارێزین چونکە بێ فایدەیە.لە بیر نەکەیت ناتوانی پێداگیری بکەیت کە هەموو کەس تۆی خۆشبوێت.

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.