کوردستان

11:34 - 7/1/2021

وەزیری پەروەردە چەند بڕیارێکی دەرکرد

وەزیری پەروەردە:

♦️بۆ مانگەكانی (10,11,12) ساڵی 2020 پارە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ خەرجدەكرێت
♦️بڕی (300,000) بۆ ھەڵگرانی بروانامەی بەكالۆریۆس و سەروتر.
♦️بڕی(250,000) بۆ ھەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم.
ھەورامان_نیوز
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم:
مامۆستایانی وانەبێژی ئازیز
سڵاوتان لێبێت ، لە کۆبوونەوەی ١ ی ١٢ ی ٢٠٢٠ ی لیژنەی باڵای روبەروبوونەوەی کۆرۆنا ، بەسەرپەرشتی بەرێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەندە و بەرێز وەزیری دارایی راسپێردراین کە لە پشووەکانی ناوەندەکانی خوێندن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، کۆنووسێک سەبارەت بە شایستە داراییەکانی وانەبێژانی( دانەمەزراو بۆ ئەنجومەنی وەزیران بنێرین ، پاش کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتمان و وەزارەتی دارایی ، بەسوپاسەوە لەلایەن  جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەرێز مەسرور بارزانی، پێشنیاری هەردوو وەزارەت پەسەندکرا و بریاردرا  بۆ مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ ی ساڵی ٢٠٢٠ برەپارەیەکی بڕاوەی مانگانە ( مقطوع) وەک شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو خەرج بکرێت بەم شێوەیە:
١- هەڵگری بروانامەی بکالۆریۆس و سەروتر بری (٣٠٠٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار.
٢- هەڵگری بروانامەی دبلۆم (٢٥٠٠٠٠) دووسەدو پەنجا هەزار دینار.
ئالان حمەسعید سالح
   وەزیری پەروەردە
      ٧ی ١ی ٢٠٢١

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.