وەزارەتى نەوتى عێراق كاركردن لهگهڵ کۆمپانیاى کار گروپ ڕادهگرێت، شارهزایهكى دۆسیهیى نهوتیش دهڵێت، تا ساڵی ٢٠٢٢ شتی زۆر چاوەڕواننەکراوە لەبارەی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان دەبینرێت.
وریا حسین بەڕێوەبەری رێکخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی ڕایگهیاند، وەزارەتی نەوتی عێراق بەفەرمی پێدانی نەوتی بە پاڵاوگەی کۆمپانیاى کار گروپ ڕاگرت.
بهپێى زانیارى ئهو بهرپرسه، کۆمپانیای کار گروپ مانگانە ٣٠ ملیۆن دۆلار داهاتی هەبوو لەو پڕۆسەیە، لەبەرامبەر ئەو قازانجەی کۆمپانیای کار گروپ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوکاتەی نەوت هاتووبویەوە سەر ٢٧ دۆلار بۆ هەر بەرمیلیک قازانجەکەی کاروگروپ و هەرێمی کوردستان یەکسان بوون.
ئهو شارهزایهیى بوارى نهوت وتیشى، تا ساڵی ٢٠٢٢ شتی زۆر چاوەڕواننەکراوە لەبارەی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان دەبینرێت، بهپێى زانیاریهكان لهسهرهتاى ئهم مانگهوه پرۆسەکە بەفەرمی ڕاگیراوەو تا ئێستا دیاری نەکراوە دوای کار گروپ کاری پالاوتنەکە دەدرێت بە چ کۆمپانیایەک بەڵام ئەگەری هەیە دووبارە بدرێتەوە بە پاڵاوگاکانی خوار و ناوەڕاستی عێراق
بۆچوون
هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.