جیهان

12:17 - 31/1/2021

‍ حیکایەتی‌ئێمە

‍ حیکایەتی‌ئێمە


🔻لە ساڵی 1917 جەنەڕالێکی بەریتانی بەناوی "ستانلي مود" هاتە ناو خاکی عێڕاق و لە ڕێگا دا چاوی بە شوانێکی عەڕەب کەوت کە خەریکی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکەی بوو.

****
لەو ساتەدا  جەنەڕاڵ "ستانلي مود" چووە لای شوانەکە و لە ڕێگەی وەرگێڕەکەیەوە بە شوانەکەی گوت :-ئەگەر تۆ سەگەکەی خۆتم بۆ سەرببڕیت، ئەوا من ئامادەم یەک جونەی ئیستەرلینیت پێببەخشم.
شوانەکە بیرێکی کردەوەو بەخۆی گوت :- ڕاستە ئەم سەگە نزیکترین و دڵسۆزترین هاوڕێمە و هەمیشە مێگەلەکەم لە هێرشی گورگەکان دەپارێزێت و لە کاری شوانیەتیشدا یارمەتیم دەدات و لە هەبوونی هەر جۆرە مەترسییەکیش زووتر ئاگادارم دەکاتەوە، بەڵام لە ئێستاشدا یەک جونەیی ئیستەرلینی گەلێک زۆرە و دەتوانی نیو مێگەل مەڕوماڵاتی پێبکڕیت، هەربۆیە دوای ماوەیەک لە ڕامان و بیرکردنەوە، شوانەکە بە پێشنیارەکە ڕازیبوو، لەپێش چاوی "جەنەڕاڵ مود" سەگەکەی خۆی گرت و سەری بڕی ...!!
"جەنەڕاڵ مود" بە شوانەکەی گوت :-یەک جونەی تری ئیستەرلینیت پێدەدەم ئەگەر سەگەکەتم بۆ کەوڵ بکەیت.؟
شوانەکە ئەمجارەش بە پێشنیارەکە ڕازیبوو، دوای ئەوەی هەردوو جونەیی وەرگرت سەگەکەی کەوڵکرد .؟
"جەنەڕاڵ مود" دیسان بە شوانەکەی گوت ئەگەر گۆشتی سەگەکەم بۆ پارچە پارچە بکەیت، ئەوا جونەیەکی تریشت پێدەدەم .؟
شوانەکە وەک هەموو جارەکانی تر بە پێشنیارەکە ڕازیبوو، گۆشتی سەگەکەی کردە پارچەی بچوک بچوک .
دوای ئەوەی شوانەکە لە کارەکەی بۆوە "جەنەڕاڵ مود" جونەیەکەی پێداو ڕۆیشت، بەڵام شوانەکە بەدوای کەوت و بە جەنەڕاڵی گوت :-گەورەم ئەگەر جونەیەکی تریشم پێبدەیت، ئەوا لە پێش چاوی تۆ گۆشتەکەشی دەخۆم.
جەنەڕاڵ وەڵامی شوانەکەی دایەوەو گوتی: نا پێویست ناکات، من تەنها ویستم بزانم ئێوە سروشت و کەسایەتیتان چۆنە، تۆ لە پێناو سێ جونەی ئیستەرلینی دڵسۆزترین و بەنرخترین هاوڕێی خۆت سەربڕی و کەوڵت کرد و پارچە پارچەشت کرد ، وە لە پێناو جونەی چوارەمیش ئامادەبووی گۆشتەکەشی بخۆیت...!!
🔺من بۆ داگیرکردنی بەغدا هاتووم، بەڵام لەسەرەتادا ویستم بزانم خەڵکی ئەو ناوچەیە بە پارە دەکڕدرێن یان نا .
🔺دواتر "جەنەڕاڵ مود" ڕوی لە سەربازەکانی کرد و پێی گوتن مادام ئەم جۆرە ئەقڵیەتە لەم ناوچەیە زۆرە، کەواتە لە هیچ شتیک مه ترسن
🔻جا ئەگەر لە ژێر ڕۆشنایی ئەو بەسەرهاتەی سەرەوە چاوێک بە مێژووی خۆماندا بخشێنینەوە، بۆمان دەردەکەوێت هەر لە کۆنەوە تاکو ئێستا ئێمەی کوردیش خاوەنی سەدان چیرۆکی هاوشێوەین و هەمیشە لەبەرامبەر پارە و پۆستدا کەسایەتیمان لاوازبووە ، ئەمەش وای لە دوژمنەکانمان کردووە سوود لەو خاڵە لاوازەمان وەرگرن و چیان بوێت بە پارە پێمان بکەن و بەئاسانی خاکەکەمان داگیربکەن و تێیدا بحەسێنەوە.

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.