تەندروستی

03:30 - 19/12/2020

یەكەم وڵاتی عەرەبی دەستی بە بەكارھێنانی پێكوتەی كۆرۆنا كرد

سعودیە وەكو یەكەم وڵاتی عەرەبی دەستی بەبەكارھێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا كرد.

دوێنێ،پێنج شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە ڕایگەیاند، وەكو یەكەم وڵاتی عەرەبی دەستیان بەبەكارھێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا كردووە و ڤاكسینەكەش یبێبەرامبەر بۆ تەواوی ھاولاتیانی وڵاتەكەیان دابیندەكەن.

ھاوكات وەزیری تەندروستی سعودیە ڕایگەیاند، پرۆسەی كوتانی ھاولاتیانی وڵاتەكەی بە قۆناغەو سەرەتا ڤاكسینەكە بۆ ئەوانە بەكاردەھێنرێت كە زۆر پێویستیانە و دواتر بۆ كارمەندانی تەندروستی و لە قۆناغی دواتریشدا بۆ كەسانی سەرو 50 ساڵ بەردەست دەبێت.

لەسەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا وە ،سعودیە 360,000 ھەزار حاڵەتی كۆرۆنای تۆماركردووە و 6,080 كەسیش بەھۆی ڤایرۆسەكەوە لەو وڵاتە مردوون.

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.