قەلی خرت سنگ و باڵی
دەوڵەمەند ماڵ و حاڵی
ھەڵوژە، قادرییەکەی
مارسیدس پاترییەکەی
ھەنجیر ئەوەی پاییزی
عیراق مەسئولی دزی
یەکێتی رابوردووەکەی
زەردەواڵە چزووەکەی
پەرلەمانتار مەعاشی
مێژووی کورد پەنتەڕناشی
کۆیسنجەق یاپراخەکەی
سویسرا مەناخەکەی
پارتی ئەقڵ و تەکتیکی
پاسەوان فیکە فیکی
مەلا جبەکەی بەری
سی ڤی رەسمەکەی سەری
فارس ئەعصابە ساردەکەی
ترەمپ بۆدی گاردەکەی
حوکمەت سڕ و تڕەکەی
راوچی باش تاپڕەکەی
جووتیار داس و بێڵەکەی
دیموکراسی فێڵەکەی
ناوچەی ھیران ھەناری
کورد سەرکردەی بێباری
بۆچوون
هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.