ڕاپۆرت

03:24 - 19/12/2020

چی ڕوویدا كاتێك ژنان بە كۆمەڵ مانیان گرت؟

لە 24 ی ئۆكتۆبەری ساڵی 1975, بۆ داواكردنی مافی یەكسانی و بەرزكردنەوەی كرێی كاركردنیان ھاوتای پیاوان، 90% ژنانی وڵاتی ئایسلاند مانگرتنیان ڕاگەیاند.

بۆیە لەو میانەیەدا،ژنان وازیان لە كاركردن، چێشت لێنان، پاككردنەوە و چاودێریكردن و بەخێوكردنی منداڵەكانیان ھێنا، بەمەش لەبنەڕەتدا وڵاتەكەیان داخست.

لەملاشەوە،پیاوەكانی ئەو وڵاتە بە ئەستەم دەیانتوانی لەگەڵ ئەو بارودۆخەدا ھەڵكەن. لەو دەمەدا لەبەرئەوەی بە ئاسانی لێدەنرا،سۆسەج لە ماركێتەكانی ئەو وڵاتە دا نەما و ھەمووی فرۆشرا.

باوكەكان بەرتیلیان بە منداڵە گەورەكانیان دەدا تاوەكو چاودێری منداڵە بچوكەكانیان بكەن. ئەوانەشیان كە مندالی گەورەیان نەبوو، ناچار منداڵەكانیان دەبرد بۆ شوێن كارەكانیان،بەوەش ئاستی بەرھەمداریانی خاوبوبوویەوە.

زۆربەی دوكان و بازرگانیە بچوكەكان دەستیان بە كارەكانیان كردەوە بەڵام بە نیوەی توانای جارانیان.لەبەرئەوەی زۆربەی مامۆستایانی ئەو وڵاتە ژن بوون،قوتابخانەكان داخران . دیسان لەبەرئەوەی زۆربەی تایپیستەكان ژن بوون، ڕۆژنامەكانیش لە چاپكردن وەستان. زۆربەی گەشتە ئاسمانیەكانیش بەھۆی ئەوەی زۆربەی كارمەندەكانیان ژن بوون، ھەڵوەشێندرانەوە.بەڕێوەبەری بانكەكان ناچاربوون وەكو كارمەندی بانك كاربكەن، چونكە دووبارە زۆربەی كارمەندانی بانك لە ژنان بوون.

.

ساڵێك دواتر، ئایسلاند یەكەم یاسای بۆ گەرەنتی كردنی مافی یەكسانی بۆ ژنان تێپەڕكرد. چوار ساڵ دوای ئەوەی یاساكە تێپەڕكرا، ئایسلاند یەكەم ژنی لە جیھاندا وەكو سەرۆكی وڵات ھەڵبژارد كە ئەویش( ڤیگدەس فینبۆگاداتەر) بوو ، كە لە ساڵی 1980 بۆ 1996 لە پۆستی سەرۆكی ئەو وڵاتەدا خزمەتی كرد، كە ئەمەش بەھەمان شیێوە كردیە یەكەمین ژن لە جیھاندا كە زۆرترین ماوە لەو پۆستەدا مابێتەوە وەكو سەرۆكی وڵات.

لە ئێستادا،بەگوێرەی مونتەدای ئابووری جیھان، ئایسلاند لە لە ڕووی یەكسانی جێندەرەوە لە جیھاندا بە پلەی یەكەم دێت و بۆ ماوەی 11 ساڵیش دەبێت بێھیچ ڕكابەرێك لەو شوێنەدا ماوەتەوە.

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.