وەرزش

03:34 - 19/12/2020

چیرۆكی دوو ھاندەرە بەتەمەنە سەرسەختەكە بە كۆتا گەشت، بەڵام یادیان بەزیندووی دەمێنێتەوە

وەرزش_هەورامان نیوز :

ھەر لەتەمەنی گەنجیانەوە (ئیھسان و ممتاز) بوونە ھاندەری یانەی فەنەرباخچە و ھیچ یاریەك نەبووە كە ئەوان ئامادەی نەبوبێتن تاوەكو پشتیوانی یانە دڵخوازەكەیان بكەن.

ممتاز(پیرەمێردەكە) لە ساڵی 2016 كۆچی دوایی كرد و و ئیھسان-یش مەرگی ھاوسەرەكەی نەبووە ڕێگر لەوەی پشتیوانی یانە دڵخوازەكەیان وازلێبێنێت ،ھەر بۆیە تاتوانای ھەبوو بەتەنیا ئامادەی ستادیۆم دەبوو.

10 ڕۆژ لەمەوبەر،ئیھسانیش لە تەمەنی 90 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

یانەی فەنەرباخچەیش ڕێزلێنانیان بۆ ئەو دوو ھاندەرە بەساڵاچووە دڵسۆزە كردو بڕیاریاندا بۆ ئەوەی بەھەمیشە یی یادیان بە زیندوویی بمێنێتەوە ، شێوەكانیان لە شوێنی خۆیاندا لە یاریگادا بھێڵنەوە.

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.