فەرهەنگ و هونەر

12:58 - 24/12/2020

وەڵامە شیعریەکەی مەستورە بۆ ناڵی

نوسینی :ڕەحیم حەمەعلی

لەمێژوی ئەدەبی کوردیدا شیعرەکەی ناڵی شاعیر کە لە شێوەی غەزەلێکداو بەسەر مەستورە (١٨٠٤-١٨٤٨ز) دا هەڵیداوە ، قسەو باسێکی زۆری لەسەرە ،بەوەی ئاخۆ ئەو شیعرە کەلەتەرزی داشۆرینە هەر بەڕاست شیعری خودی ناڵیە یان نا؟! یان ئەوەی کە ناڵی بۆ گەیشتۆتە ئەو ئاستەی کە دەقێکی لەو چەشنەو بەو زمانە ناباوەی بنوسێت و ئایا ئە و زمانە لە کەسایەتی شاعیریی خودی نالی دەوەشێتەوە ؟یان داخۆ چ هۆکارێکی ڕاستە قینە لە پشتی نوسینی ئەو دەقەوەیە؟هەربۆیە لەو بارەیەوە بیروڕای زۆر خراونەتە ڕوو، وەک ..١-هەندێک پێیان وایە کە دەقی ناوبراو لەلایەن شاعیرێکی نەیاری ناڵیەوە نوسراوە بۆ ناو زڕاندنی ناڵی..٢-یان دەگوترێت کە ئەو دەقە پێدەچێت هی سەردەمی جەوانی ناڵی بوبێت و کەف و کوڵ و هەڵچونێکی ساتەوەختی گەنجانە بێت ..٣- یان لەو بارەیەوە دەگوترێت کە مەستوورە ناڵی بە شاعیر نەزانیوەو... ئیتر لەم جۆرە بۆچونانە زۆرو زەوەندە ن....بەڵام ئەوەی کە ئەو ڕاستیە پشتڕاست دەکاتەوە کە دەقی ناوبراو لەلایەن ناڵیەوە نوسراوە ، ئەم وەڵامە شیعریەی مەستورەیە بۆ دەقەکەی نالی ، کە ئەم وەڵامەی مەستوورە لەناو پانتایی و سنوری ئەدەبیاتدا هێندە ناسراو نیەو زۆر نەکەوتووەتە بەر چاوان، - ماە شەرەف خانم کە نازناوی مەستوورە ی پێدراوە(بەخەنسای کورد )بەناوبانگ بووەو چل و چوار ساڵ ژیاوەو دواجار لەسەروبەندی ڕوخانی میرنشینی ئەردەڵاندا بەناچاری کۆچبەر دەبێت بۆ شاری سلێمانی و هەر لەوێش کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی گردی سەیوان لەشاری سلێمانی بەخاک سپێراوە مامۆستا مەولەوی لە پەسنی ئەودا ئەم شیعرەی گوتووە: خورشیدەکەی ناز، ئەوجی بورجی سەور سەرتوغرای دەفتەر مەحبووبان جە دەور ها لە خانەکەی بورجی شەرەف دا نوورئەفشانیشەن وە هەر تەرە ف دا..... ئەمەی خوارەوش وەڵامە شیعریەکەی مەستورەیە لەهەمبەر داشۆرینەکەی ناڵیدا کە بەزمانی هەورامی(گۆران)نوسراوە .... نالی جافەنی، نالی جافەنی چێش واچوون وە تۆ، تۆ کە جافەنی چوون ژەنی بەدکار وە گەزافەنی پەوکا ھەر خجڵ، پووچیو لافەنی چوون مۆرێ نەبەرد قولەی قافەنی دوور جە [رستەک]ی عێل و نافەنی دیارەن ئەنیری بێ ناف و دوودەی پەوکا ھەر خەریک واتەی بێھوودە

12:59 - 24/12/2020 نوێ کراوەتەوە

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.