کوردستان

10:52 - 9/1/2021

نرخی دینار بەو شێوەیە نزیکەی ۲۳ ترلیۆن دیناری بۆ حکومەت گەراندوەتەوە

نرخی دینار بەو شێوەیە نزیکەی ۲۳ ترلیۆن دیناری بۆ حکومەت گەراندوەتەوە

ئەحمەدی حاجی رەشید،ئەندامی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عێراق
ھەورامان_نیوز
نرخی دۆلارو خوێندنەوەی پرۆژەیاسای بوجە :
هاوڵاتیانی ئازیز
لەبەر ئەوەی پرسیارێکی زۆرم ئاڕاستە دەکرێت و منیش ناتوانم وەڵام بدەمەوە بفەرموون بۆ ئەم زانیاریانە :
۱_ ئەمڕۆ شەممە تەنها خوێندنەوە بۆ پرۆژە یاسای بوجە دەکرێت و هیچ بڕیارێک نادرێت لەسەر نرخی دۆلار بەرانبەر دینار
۲_ ئەوەی لەناو پرۆژەکەدا هاتوە و باس لە نرخی دۆلار بەرانبەر دینار عێراقی کە بۆ هەر ۱٠٠$ بەرانبەر ۱٤٥٠٠٠دینار و نرخی نەوت دانراوە بە ٤۲دۆلار  وەک خەبەر و هەواڵی ئەو دەزگاو دامەزراوەیە .
۳_ بەهیچ شێوەیەک پەرلەمان ناتوانیت دەنگیان لەسەر بدات و کەم زیادیان بکات.
٤_ نرخی دینار بەو شێوەیە نزیکەی ۲۳ ترلیۆن دیناری بۆ حکومەت گەراندوەتەوە بۆیە گۆرانکاریکردن لەبەرژەوەندی حکومەت نابێت
٥_ هەرگۆڕانکاریەک بکرێت یاساکە تیک دەدات و کورت هینان زیاد دەکات و حکومەت  پێی پڕ ناکرێتەوە.
٦_ ئەوەی لەبازار رودەدات  موزارەبەی هەندێ  خەڵکە بۆ دروست کردنی ناسەقامگیری
۷_ بانکی ناوەندی تائیستاش بە ۱٤٥٠٠٠ دینار بەرانبەر ۱٠٠$ دۆلار دەیفرۆشیت
۸_ هەرگۆڕانکاریەک لەنرخدا بازار تیک دەدات بۆیە ئەستەمە گۆڕانکاری لەنرخدا لەکاتی ئێستادا روبدات

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.