تا دێت
ته‌نیا و ته‌نیا و ته‌نیاتر ده‌بمه‌وه
ئاوێنه‌كه‌ی ئه‌وان من نه نیشانی
خۆم ده‌دات و نه ئه‌وان
من كه ده‌مه‌وێت له ئاوێنهكهیاندا خۆم ببینم
له‌به‌رده‌ما
وه‌ك بیابانێكی تین‌و
شه‌قار شه‌قار ده‌بێت
به‌بێ ئه‌وه‌ی
روخساری من
له‌گه‌ڵ خۆیدا شه‌قار شه‌قار بكات
روخساری من ئاوێنه‌كانی ئه‌وانی كردووه به چوار پارچه‌وه
به‌ڵام ئه‌وان وا ده‌بینین ئاوێنه چوارپارچه‌كه‌ی ئه‌وانه
روخساری منی كردووه به چوار پارچه‌وه
من نه‌ك له چوار پارچه‌ی ئاوێنهكهیاندا
له هه‌زارو یه‌ك پارچه‌ی روخساریشیاندا
خۆم به یه‌ك پارچه ده‌بینم
روخسارم
یه‌ك پارچه‌یه
له هه‌زار ره‌نگ و
هه‌زارو یه‌ك نهێنێ
بوونم له ناو ره‌نگه‌كاندا په‌نهانه
روحم له ناو نهێنییهكدا ده‌كرێته‌وه
من یه‌كم
به هه‌زار ره‌نگ و
هه‌زارو یه‌ك نهێنییه‌وه
ئاوێنهكهتان كه‌ی ده‌توانێت
ئه‌و نهێنییه هه‌زار ره‌نگه
نیشانی خۆم بداته‌وه
من نهێنی ناو ڕه‌نگه‌كانم
له ناو ته‌مدا دره‌وشاوه‌و
له‌به‌ر هه‌تاودا نادیار‌و ونم
من ئیتر له ئاوێنه‌كه‌ی ئێوه‌دا
چۆن ده‌توانم خۆم ببینم
من خۆم ئاوێنه‌ی خۆمم
له ئاوێنه‌كه‌ی مندا ته‌نها خۆم و خۆم وخۆم و خۆم هه‌م
خۆم له خۆمدا ده‌بینم
پێویستم به ئاوێنه‌كه‌ی ئێوه نییه
بۆچوون
01:46 - 11/11/2020
قوربانی خۆبوونی دکتۆربم ، بەڕاستی ئەو کوردە ، ئەو هۆکارێک بوو بۆ ئاشناکردنی خۆم بە خۆم