کوردستان

11:55 - 11/1/2021

دابان محمد وەڵامی دادگای پێنجوێنی دایەوە

دابان محمد وەڵامی دادگای پێنجوێنی دایەوە

ھەورامان_نیوز
دابان محمد پەرلەمانتاری  فراکسیونی گۆڕان سەبارەت بە وسکاڵایەی لەدادکای پێنجوێن لەسەر ناوبراو و علی حمەصاڵح تۆمارکراوە  لە پەیجیتایبەتی خۆی لە فیسبوک  ڕونکردنەوەی داوە و ڕایگەیاند ئێمە دەچینە  بەردەم دادگاە بەڵەکانیشمان  دەبەین
دەقی ڕونکردنەوەکە:
پێکەوە دەچین بۆ دادگا بەڵگە لە ئێمە و هەڵگرتنى بەرپرسیارێتى سەدان ملیۆن دۆلار لە ئێوە
_تەواوى دۆسیەکانمان ڕادەستى داواکارى گشتى کردوە، ئامادەین بۆ هەر سکاڵایەکى تر لە هەر دادگایەکى تر بێت.
_ئێوەش ئامادەبن بۆ هەڵگرتنى بەرپرسیارێتى سەدان ملیۆن دۆلار کە بەدانپێدانانى بەرپرسانى باڵاى هەرێم لاى ئێوەوە و بەهۆى قاچاخیەوە نەگەڕاوەتەوە وەزارەتى دارایى.
سەرۆکى حکومەت دوو بڕیارى بۆ ڕێگرى و کۆنترۆڵى قاچاخى دەرکردوە، و بە ڕونى دانى ناوە بە کارى قاچاخى دەروازەکان، بەڕێوەبەرى گشتى گومرگى هەرێم و سەرۆکى دیوانى وەزارەتى دارایى لەناو لیژنەى دارایى و لەبەرچاوى 12 ئەندام بە ڕونى وتى بەبێ جیاوازى لە دەروازەکانى کارى قاچاخى دەکرێت و بارى نایاساى دەهێنرێت ((پێیان دەڵێن چاو داخەن بارەکان داخڵ دەکرێت)) هاوسەرۆکانى یەکێتى و ئەنجومەنى باڵاى سیاسى ئەو حزبە لە دیدار و بەیاننامەى جیاوازدا دەڵێن کارى قاچاخى و مافیایى هەیە، هەردوو بەڕێوەبەرى دەروازە و گومرگى باشماخ و پەروێزخان لەکۆنگرەى ڕۆژنامەوانیدا دەڵێن بەڵى کارى قاچاخى دەکرێت و بە زەبرى هێز بار داخڵ دەکرێت.  
(ش. ح)ء ( ت .س) لەگەرمیان، (ه . د)ء (س. ڕ )ء (ن. ڕ)ء (ش. ک)ء (ت . س) و چەندین کەسى تر لە سلێمانى نوسینگەى فەرمیان هەیە بۆ کارى قاچاخى، ڤیدیۆى بارەکان و گەراجەکان و نوسینگەکان و تەنانەت زۆر زانیارى نەوتراوى وردتر هەیە.
چەند مانگێک پێش ئێستا دۆسیەکانمان ڕادەستى داواکارى گشتى کردوە، ئێمە چاوەڕوانى هەوڵەکانى ئەوان بوین، ئەو کەسانەى  کە هۆکار و بەرپرسیار و کەمتەرخەمن و چاوپۆشى لەم کارە دەکەن دەبێت بەپرسیارێتى سەدان ملیۆن دۆلار هەڵبگرن کە قاچاخى ڕێگر بوە لەگەڕانەوەیان بۆ خەزێنەى وەزارەتى دارایى ئەم هەوڵەش نە ڕامان دەگرێت نە ساردمان دەکاتەوە، بەدەنگى بەرزتر ئەوەشى نەوتراوە دەیڵێن.

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.