ھەورامان_نیوز
🔷قوتابیانی قوتابخانەیەکی بنەڕەتی لە وڵاتی تایوان خەریکی خواردنی ژەمی نیوەڕوانیانن لە ناو پۆلدا، لەکاتێکدا کە ھەموو مێزەکانیان بە پلاستیك جیاکراوەتەوە وەك ڕێکارێك تاوەکو خۆیان لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزن.
🔹تایوان بەیەكێك لەو وڵاتانە دادەنرێت کە توانیویەتی سەرکەوتنێکی بەرچاو بەدەستبھێنێت لە ڕووبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بەجۆرێك تا ئێستا لەو وڵاتە 429 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەش تەنھا 6 کەس مردوون.
🔹کرانەوەی ناوەندەکانی خوێندن لەو وڵاتە لە کاتێکدایە، بەگوێرەی ڕێکخراوی یونسکۆی نەتەوە یەکگرتوەکان لە 185 وڵاتی جیھاندا دەوامی سەرجەم خوێندنگاکان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ھەڵپەسێردراوە ، واتە لە ھەر ١٠ خوێندکاردا ٩ خوێندکار لە خوێندن بێبەشن لە ئێستادا.
بۆچوون
هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.