کوردستان

12:47 - 1/12/2020

پەڕلەمانتارێكی گۆڕان وەڵامی سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دەداتەوە

دابان محمد،ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان وەڵامی ئومێد خۆشناو سەبارەت بە ڕێككەوتنیان لەپێكھێنانی حكومەتدا دەداتەوە و دەنوسێ:

ئەو ڕێککەوتنەى کراوە، پارتی بەرپرسە لە جێبەجێ نەکردنی، هەڵسەگاندن و پێداچونەوەى بۆ بکرێت، بە پلەى یەکەم پارتى قەرزار دەبێت و زەرەر مەند دەبێت، ڕێککەوتنى پێکهێنانى حکومەت ئەوە نیە، بەشەو ملیۆنان دۆلارت دەستکەوێت و بەڕۆژ گوێى خەڵک پڕ بکەیت، لە بێ پارەیى، مەلەفى نەوت بتاریکێنى و هەموى خۆت بیت و کەسیش نەبێت بۆ لێپرسینەوە، بارى قاچاغى تورکى سنورى دوو دەوڵەت ببڕێت و داخڵ بکرێت.

_لە پەرلەمان ڕۆڵ دابەشکرابێت، لە سنورەکان، هێز بۆ دژى کورد دابەشکراوە، خاڵە سنورییەکان لە نێوان هەردوو هێز دابەشکراوە، پاڵاوگە و کۆنتراکت و پرۆژە دابەشکراوە، زەوى و داهات و پارەى نەوت دابەشکراوە، کەرتى تایبەت و کۆمپانیا دابەشکراوە زیاتر لە جاران.

_ دەنگ هەڵبڕینى پەرلەمانتاران، ئەگەر موزایەدەش بوبێت، کاریگەرى هەبوو، چیتر پەرلەمان بۆ پرسى لابەلا و ناپێویست کۆ نەبێتەوە، ئەوەشى قبوڵى ناکات و پەرلەمان بە موڵکى خۆى دەزانێت با دەرگاى ئەو دیوەخانە دابخات، چونکە پەرلەمانى دواى ئەمڕۆ جیاواز دەبێت لە پێشتر.

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.