جیهان

06:32 - 23/11/2020

عەرەبستان دەبێت لە ڕێککەوتنی ناوەکی نوێ لەگەڵ ئێراندا هاوبەش بێت

هەورامان‌نیوز:

فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودی دەڵێت کە وڵاتەکەی دەبێت لە ڕێککەوتنی ناوەکی نوێ لەگەڵ ئێراندا هاوبەش بێت. وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە وتوێژ لەگەڵ تۆڕی میدیایی " سی‌ئێن‌بی‌سی" ئەمریکی کە ڕۆژی یەکشەمە پێکی هێناوە، وتوویەتی کە دەبێت ئێمەش وەک عەرەبستان بەشداری وتووێژەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بین کە بڕیارە لە داهاتوودا بەڕێوە بچێت و دەبێت وتوێژەکان تەنیا تایبەت بە پرسی ناوەکیی ئێران نەبێت و سەرجەم چالاکیە "خراپکارانەکانی" لە ناوچەکە بگرێتەوە. 

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.