هەورامان

11:02 - 29/11/2020

دوو رۆژە هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدانی تووشبوانی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە

بەپێی ڕاگەیاندراوی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی تایبەت بە نەخۆشی کۆڕۆنای نوێ، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٥ پشکنینی کورۆنا لەهەڵەبجە ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیە ٩ حاڵەتیان وەک تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکران.

هاوکات هەر لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٠ تووشبووی تر چاک بوەتەوە، بەمەش لەکۆی گشتی ئەو پشکنینانەی لەهەڵەبجە و لەسەرەتای کۆرۆناوە ئەنجامدراون کە ٦٨٣٣ پشکنین بووە، ٣٠١٥ کەس توشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە تا ئێستا ٢٧٨٦ کەسیان چاک بوونەتەوە وئێستا ٩٤ توشبوو لەژێر چارەسەر ماونەتەوە و چاودێری دەکرێن...

بەداخەوە تائێستا ١٣٥ توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

11:13 - 29/11/2020 نوێ کراوەتەوە

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.